جيهان, هونەر و كلتوور

لە وەبەرهێنانی گەشتیارییدا تورکیا دەرفەت بۆ وەبەرهێنەرانی جیهانیی دەڕەخسێنێت

-سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی JRO Yatırım، مورات گۆکتوغ ئاکسو: ''تەنیا کڕینی هۆتێلەکان بەس نییە، بەڵکو نوێ کردنەوە، بە براند کردن و پاشان سەرلەنوێ فرۆشتنیان بە بەهایەکی بەرزتر، بۆ وەبەرهێنەران نموونەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشتر و قازانجترە''.

Kerem Alp Eren Kaya  | 05.07.2025 - نوێکردنەوە : 05.07.2025
لە وەبەرهێنانی گەشتیارییدا تورکیا دەرفەت بۆ وەبەرهێنەرانی جیهانیی دەڕەخسێنێت

Istanbul

 

ئیستانبوڵ -AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی JRO Yatırım، مورات گۆکتوغ ئاکسو، ئاماژەی بەوە کرد کاریگەرییە نەرێنییەکان کە لە قەیرانە ئابوورییە جیهانییەکان و جەنگە هەرێمییەکانەوە سەرچاوە دەگرن، دەرفەت بۆ ئەو گەشتیارانە دەڕەخسێنن کە دەیانەوێت وەبەرهێنان بکەن.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی کۆمپانیاکە، لەو پرۆسەی بوژانەوەیەی لە کەرتی گەشتیاری جیهانییدا ڕوودەدات، تورکیا لە ڕووی ژمارەی گەشتیار و توانای وەبەرهێنانەوە پێشەنگە.

تورکیا کە لە ساڵی ٢٠٢٤ەوە میوانداری زیاتر لە ٦٢،٢ ملیۆن گەشتیاری کردووە، لە نێو ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین گەشتیار سەردانی دەکەن و، لە پلەی چوارهەمیندایە.

لەم چوارچێوەیەشدا SellYourHotel.com کە ئامانجی داڕشتنی داهاتووی وەبەرهێنانە گەشتیارییەکانە، ئەو هۆتێل و داراییە گەشتیارییانەی خاوەنی توانای بەرزن، بە وەبەرهێنەرانی جیهانی دەناسێنێت. ئەم پلاتفۆرمە لە کڕین، نوێ کردنەوە و بە براند کردن و چەندین پرۆسەی هاوشێوەدا خزمەتگوزاری تەواو پێشکەش دەکات و ڕێنمایی وەبەرهێنەران دەکات.

ناوچەی کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست و ئیجە لە تورکیا، بەهۆی پێکهاتەی وەرزەکەیان کە تا هەشت مانگ درێژ دەبێتەوە ە، ژێرخانی بەهێزیان و ئەو هاندانانەی وەزارەتەکان ئەنجامی دەدەن، بوونەتە جێی سەرنجی وەبەرهێنەران. لە چەندین بواردا هەر لە هۆتێلە پێنج ئەستێرەییەکانەوە تا پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی ناو شار و وەبەرهێنانەکانی گەشتیاری تەندروستی و وەرزشی و ڕێڕەوە گەشتیارییە کلتوورییەکان دەرفەتی وەبەرهێنان دەڕەخسێنن.

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی JRO Yatırım، مورات گۆکتوغ ئاکسو کە براندی سەرەکی پلاتفۆرمەکانی SellYourHotel.com و براندە ناوخۆییەکەی OteliniSat.com-ە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا بۆچوونەکانی خراوەتەڕوو و، ئاماژە بەوە دەکات سەرەڕای ئەوەی پێشهاتە هەرێمییەکان وەک؛ قەیرانە ئابوورییەکان و جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا و شەڕ و پێکدادانی ئیسرائیل-ئێران کاریگەری نەرێنییان لەسەر کەرتی گەشتیاری وڵاتانی ناوچەکە لەنێویشیاندا تورکیا هەیە، بەڵام لە کەرتی گەشتیاریدا دەرفەتی گەورە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاری بۆ وەبەرهێنەرانی جیهانی دروست بووە، کە دەیانەوێت لە کاتی کڕیندا قازانج بکەن.

گوتیشی: ''ئیدی کەرتی گەشتیاری لە تورکیا بەرەو بەرهەمهێنانی بەرزتر دەگۆڕێت. تەنیا کڕینی هۆتێلەکان بەس نییە، بەڵکو نوێ کردنەوە، بە براند کردن و پاشان سەرلەنوێ فرۆشتنیان بە بەهایەکی بەرزتر، بۆ وەبەرهێنەران نموونەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشتر و قازانجترە. وەک Sellyourhotel.com لە چەقی ئەم گۆڕانکارییەداین و چارەسەری ٣٦٠ پلەیی پێشکەش بە وەبەرهێنەرەکانمان دەکەین''.

 

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın