جيهان

لە هێرشێکی خۆکوژییدا لە نەیجیریا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

Adam Abu-bashal  | 26.12.2025 - نوێکردنەوە : 26.12.2025
لە هێرشێکی خۆکوژییدا لە نەیجیریا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

Abuja

ئەبوجا - AA

دوێنێ لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژییدا بۆ سەر مزگەوتێک لە ویلایەتی بۆرنۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی نەیجیریا، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و، ٣٥ کەسی دیکە بریندار بوون.

گوتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی بۆرنۆ، ناهوم داسۆ، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەیەکی ناوخۆیی، ئاماژه‌ی به‌ ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو هێرشە خۆکوژییە کرد کە دوێنێ کرایە سه‌ر ئه‌و نوێژخوێنانه‌ی بۆ نوێژی ئێواره‌ ڕوویان لە مزگەوتی ناوەندی ناوچەی گامبارۆ-ی ویلایەتەکە كردبوو.

داسۆ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌و هێرشه‌ خۆكوژییه‌دا پێنج کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٣٥ کەسیش بریندار بوون، کە لە نەخۆشخانەیەکی ناوچەکە چارەسەر وه‌رده‌گرن و لێکۆڵینەوەش له‌ بارەی ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

تا ئێستا هیچ كه‌س و لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام ڕێکخراوی تیرۆریستیی بۆکۆ حەرام هێرشی هاوشێوە لەو ناوچەیەدا ئەنجام دەدات.

بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکان و شه‌ڕ و پێکدادانەکانه‌وه‌، تا ئێستا سەدان هەزار کەس لەو وڵاتە ناچار بوون ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن و کۆچ بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın