لە نێوان تورکیا و قەتەردا بەیاننامەی ھاوبەش و ژمارەیەک ڕێککەوتننامە واژوو کرا
Ankara
دۆحە - AA
بە ئامادەبوونی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ژمارەیەک ڕێککەوتننامە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و بەیاننامەی ھاوبەشی ١١هەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ستراتیجی واژوو کران.

دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵیی و نێوان شاندەکان لە دیوانی میر لە دۆحە، سەرکۆمار ئەردۆغان و میری قەتەر ئال سانی، سەرۆکایەتی ١١هەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ستراتیجی تورکیا-قەتەریان کرد.

دوای کۆبوونەوەکە، بە ئامادەبوونی سەرکۆمار ئەردۆغان و ئال سانی ڕێوڕەسمی واژوو کردنی ڕێککەوتننامەکانی نێوان ھەردوو وڵات بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک ڕێککەوتننامە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و بەیاننامەی ھاوبەشی ١١هەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ستراتیجی واژوو کران، کە بریتین لە؛ بەیاننامەی ھاوبەش سەبارەت بە ١١هەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ستراتیجی نێوان کۆماری تورکیا و دەوڵەتی قەتەر، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دەربارەی ھاریکاریی و بەشکردنی ئەزموون لە بوارە جۆراوجۆرەکانی پلاندانانی گەشەپێدانی ستراتیجی لە نێوان سەرۆکایەتی ستراتیجی و بوودجەی سەرۆکایەتی کۆمار و حکوومەتی دەوڵەتی قەتەر، ڕوونکردنەوەی وەزیرە ھاوبەشەکان لە نێوان وەزارەتی بازرگانیی تورکیا و وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی قەتەر و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە ھاریکاری لە بواری پیشەسازی بەرگرییدا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
