لە سووریا بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی و ئاھەنگگێڕان یەکەمین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد كرايەوە
- لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی سووریا، چەندین چالاکی و ئاھەنگێڕان بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ئەنجام دران.
Syria
سووریا ــ AA
لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی سووریا، چەندین چالاکی و ئاھەنگێڕان بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ئەنجام دران.
لە ٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، شۆڕشگێڕانی سووریا چوونە ناو دیمەشق و ڕووخاندنی دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٠٢وە تا ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوامبوو.
ئاژانسی فەرمی سووریا "سانا" بڵاوی کردەوە کە ھاووڵاتییان لە لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی ئەو وڵاتە ڕژاونەتە سەرشەقام و چەندین چالاکی و ئاھەنگێڕانیان بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ئەنجام داوە.
باسی لەوەش کردووە کە ھەر بەو بۆنەوە، چەندین چالاکی وەرزشی لە ژمارەیەک پارێزگای سووریا، ئەنجامدراون.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە پەنابەرە سوورییەکانی نیشتەجێی شاری ئیستانبوڵ، چەندین چالاکی و ئاھەنگێڕانیان بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ئەنجام داوە.
