جيهان, هەوالي كۆمپانیەکان

لە ساڵی ٢٠٢١دا کۆمپانیای تۆیۆتا زۆرترین ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە

Ahmet Furkan Mercan  | 29.01.2022 - نوێکردنەوە : 01.02.2022
لە ساڵی ٢٠٢١دا کۆمپانیای تۆیۆتا زۆرترین ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە

Tokyo

تۆکیۆ - AA

کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی لە ساڵی ٢٠٢١دا بەهۆی فرۆشتنی ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلەوە لە ریزبەندی فرۆشی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلدا، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیاکە، ساڵی رابردوو لە تەواوی جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا، نزیکەی ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل فرۆشراون.

بەم ئەنجامەش، ئاستی فرۆشی تۆیۆتا بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ بە رێژەی سەدا ١٠،١ زیادی کردوە.

بەم شێوەیەش ئەو کۆمپانیایە بەراورد بە رکابەرە ناوخۆیی و بیانییەکانی کەمتر کەوتووەتە ژێر کاریگەری ئەو لێشاوەی مایەپوچبوون و داخرانی کارگەکان کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە روویدا.

هەروەها تۆیۆتا توانی لەڕووی فرۆشەوە پێش نزیکترین رکابەری بکەوێت کە کۆمپانیای فۆڵکسڤاگنی ئەڵمانییە.

لە ساڵی ٢٠٢١دا کۆمپانیای فۆڵکسڤاگن، ئاستی داهاتی بەراورد بە ساڵی پێشتر بە رێژەی سەدا ٤،٥ کەمی کردوە و ٨،٩ ملیۆن ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın