جيهان, تەكنەلۆجيا و زانست, archive

لەندەن.. نمایشی یەخت

ئەو یەختانەی لە لەندەن دروست دەکرێن سەرنجی مشتەرییەکانیان رادەکێشن.

11.01.2014 - نوێکردنەوە : 11.01.2014
لەندەن.. نمایشی یەخت

لەندەن 

لە ٦٠مین پیشانگای لەندەن ئینتێرناشناڵ بۆئات شۆو دا كە لە پایتەختی بەریتانیا ساز كرا، یەختەكان نمایشكران و بوون جێگای سەرنجی مشتەرییەكانیان.

بێجگە لە یەختە گرانبەھاكان، ھاوكات یەختی خێرایی، یەختی جێت و چەندین ئامرازی دیكەی دەریایی نمایش كران.

ئەوانەی سەردانی ئەو پیشانگایە دەكەن زۆر بە وردی سەیری یەختەكان و ئامرازەكانی دیكەی نێو پیشانگە دەكەن، ئەوانەی حەزیان لە كاروباری نێو بەحر و دەریایە بۆ بینین و وردبوونەوە لە سەر ئەو یەختانە ناچار بوون بۆ ماوەیەكی درێژ لە نۆرەدا راوەستن.

ئەو پیشانگایە ئەمڕۆ دەستی پێكرد و بڕیارە تا ١٢ی مانگ بەردەوام بێ.

 
 
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın