جيهان

لەدوای فەڕەنسا، بەریتانیا لە هەوڵی نێوەندگیری یەپەگە\پەکەکە و ئەنەکەسەدایە

- لەدوای فەڕەنسا، بەریتانیا هەنگاو دەنێت بۆ نێوەندگیری لە نێوان رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە\پەکەکە و کوردە ئۆپۆزسیۆنەکاندا.

22.08.2019 - نوێکردنەوە : 23.08.2019
لەدوای فەڕەنسا، بەریتانیا لە هەوڵی نێوەندگیری یەپەگە\پەکەکە و ئەنەکەسەدایە

Ankara

ئەنقەرە - AA

لەدوای فەڕەنسا، بەریتانیا هەنگاو دەنێت بۆ نێوەندگیری لە نێوان رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە\پەکەکە و کوردە ئۆپۆزسیۆنەکاندا.

بەپێی زانیاریەکان کە لە ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا "ئەنەکەسە"وە دەستکەوتوون، دوای ئەوەی شکستهێنانی هەوڵەکانی فەڕەنسا بۆ نێوەندگیری لە نێوان نوێنەری شەرعی کوردی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئەنەکەسە و رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە\پەکەکە، بەریتانیا هاتۆتە نێو دۆخەکە و لە هەوڵی نێوەندگیریکردندایە.

فەڕەنسییەکان لە سەرەتای تەمووزدا لەگەڵ نوێنەرانی ئەنەکەسە کۆبوونەوە داوایان کردبوو لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە\پەکەکە ئاشت ببنەوە.

ئەنەکەسە داوایەکی بەرپرسانی فەڕەنسایان هەڵسەنگاندووە بۆ کردنەوەی نووسینگەی لەو ناوچانەی رێکخراوەکە داگیری کردوون، بەڵام لەنێو خۆیاندا نەکەوتوونەتە رێککەوتن.

دوای ئەوە بە راسپاردەی ئەمریکا، شاندێکی بەریتانیا سەردانی قامیشلۆ دەکەن بۆ هەمان مەبەست.

کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا بەردەوامی هەیە و هەڵوێستی ئەنەکەسەش بەندە بە جێبەجێکردنی ئەو پێشنیازانەی شاندەکە پێشکەشی دەکەن.

- کێشەی یەپەگە\پەکەکە و ئەنەکەسە

رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە\پەکەکە کە خۆی بە نوێنەری کوردەکانی سووریا دەزانێت، هەموو ئۆپۆزسیۆنی بێدەنگ کردووە.

چەندین جار رێکخراوەکە ئەندامانی ئەنەکەسەی دەستگیر کردبوو نووسینگەی ئەو پارتە سیاسیانەشی رووخاندبوو یان دای خستبوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın