جيهان

لیبیا.. رزگاركردنی ٣٠٠ كۆچبەری نایاسایی

- هێزی دەریاوانیی لیبیا سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانی راگەیاند كە هێزەكانیان، ٣٠٠ كۆچبەری نایاساییان لە كەناراوەكانی باكووری رۆژهەڵاتی شاری تەرابلوس لە خنكان رزگاركردووە.

Ali Semerci   | 17.09.2019
لیبیا.. رزگاركردنی ٣٠٠ كۆچبەری نایاسایی

Libyan

تەرابلوس ــ AA

هێزی دەریاوانیی لیبیا سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانی راگەیاند كە هێزەكانیان، ٣٠٠ كۆچبەری نایاساییان لە كەناراوەكانی باكووری رۆژهەڵاتی شاری رابلوس لە خنكان رزگاركردووە.

هێزی دەریاوانیی سەربە حكوومەتی تەبایی كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا دانی پێدانراوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو ٣٠٠ كۆچبەرە نایاساییە لەنێو ژمارەیەك بەلەمی چووپدابوون و بە دووری ٨٠ و ٥٥ و ٤٤ میل لە كەناراوەكانی باكووری رۆژهەڵاتی شاری تەرابلوس لە لایەن هێزەكانیانەوە لە خنكان رزگاركراون.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو كۆچبەرە نایاساییانە هەڵگرەی رەگەزنامەی ژمارەیەك وڵاتن كە ژمارەیەكیان ئافرەت و منداڵن.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەیشكراوە كە كۆچبەرە نایاساییەكان دوای ئەوەی یارمەتی مرۆیی و پزیشكیان پێشكەشكرا، رادەستی هێزەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی كراون.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın