لیبیا.. حكوومەتی ویفاقی نیشتمانی داوایەک ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات
حكوومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كە زیاتر هەوڵەكانی بۆ كۆتاییهێنان بەو هێرشە بخاتەگەڕ كە هێزەكانی خەلیفە حەفتەر بۆسەر شاری تەرابلوس ئەنجامی دەدەن، بۆ ئەوەی ببێتە مایەی راگرتنی چالاكییە تیرۆریستییەكان.

Libyan
تەرابلوس ــ AA

وەزارەتی دەرەوەی حكوومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا لەبارەی ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە كە دوێنێ لە شاری بنغازی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە روویدا و بە هۆیەوە سێ فەرمانبەری نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لیبیا كوژران.
لە راگەیەندراوەكەدا، وەزارەتی دەرەوەی حكوومەتی ویفاقی نیشتمانی كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا دانی پێدانراوە ئەنجامدانی چالاكی و كردەی تیرۆریستی گەڕاندووەتەوە بۆ بۆشایی ئەمنیی كە بووەتە هۆی پەلاماردانی تەرابلوس و دابەشبوونی دامەزراوە وئەمنیی و سەربازییەكان.
دوێنێ شەممە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری بنغازی رۆژهەڵاتی لیبیا تەقییەوە و لە ئاكامدا، سێ فەرمانبەری نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لیبیا كوژراون.