له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لوبناندا ١٥٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و شه‌ش هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون
راوێژكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان، ره‌زا ئه‌لموسه‌وی رایگه‌یاند: برینی ١٢٠ بریندار سه‌خته. كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن به‌رده‌وامن. مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ی قوربانیان به‌رز ببێته‌وه".

Lebanon
راوێژكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان، ره‌زا ئه‌لموسه‌وی رایگه‌یاند كه له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له به‌نده‌ری به‌یروت رووی داوه، ١٥٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژماره‌ی برینداربووانیش گه‌یشتووه‌ته شه‌ش هه‌زار كه‌س.
موسه‌وت به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له به‌نده‌ری به‌یروت رووی داوه ١٥٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژماره‌ی برینداربووانیش گه‌یشتووه‌ته شه‌ش هه‌زار كه‌س كه برینی ١٢٠ كه‌سیان سه‌خته و گوتی: "كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن به‌رده‌وامن. مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ی قوربانیان به‌رز ببێته‌وه".
٤ی ئاب ئاگر له كۆگای ژماره ١٢ له به‌نده‌ری به‌یروت كه‌وته‌وه كه ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی تیادابوو، دواتر له‌وێ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز رووی داوه و ته‌واوی به‌یروتی هه‌ژاند.
پارێزگاری به‌یروت، مه‌روان عه‌بدوڵ رایگه‌یاند كه زیانه‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌یه به بڕی ١٠ بۆ ١٥ ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن