
Moscow City
مۆسكۆ - AA
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، وەزیری دەرەوە، سێرگی لاڤرۆڤ بەهۆی بەریەککەوتنی لەگەڵ تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، خۆی کەرەنتین دەکات.
فەرمانگەی میدیا لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لاڤرۆڤ بەهۆی بەریەککەوتنی لەگەڵ تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، خۆی کەرەنتین دەکات.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیادا ئاماژە بەوەشدراوە کە سەرجەم دیدار و کۆبوونەوەکانی لاڤرۆڤ کە لە بەرنامەی کارەکانیدابووە، بۆ کاتێکی دیکە دواخراون.