جيهان, ئابووری, شیکردنەوە

قه‌یرانی خۆڵ و خاشاک له‌ لوبنان

ئەو گرد و تەپۆڵكانەی كە بەهۆی كەڵەكەبوونی خۆڵ و خاشاك لەناوەندی كۆكردنەوەی كاتی خۆڵ و خاشاك كە بەمەبەستی چارەسەركردنی قەیرانی خاشاك لە لوبنان پەیدا بوون، بووەتە جێگەی نیگەرانی دانیشتوانی ناوچەكە.

Muhammet Ali Kemal, Mohammed Baqi Hussein  | 21.11.2015 - نوێکردنەوە : 24.11.2015
قه‌یرانی خۆڵ و خاشاک له‌ لوبنان

به‌یرووت

به‌یرووت

قەیرانی خۆڵ و خاشاك كە بووە هۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە هەردوو مانگی ئاب و ئەیلوولی رابردوودا و بوونە بابەتی رۆژەڤی رای گشتی، لەئێستادا ئەو شاخە لەخۆل و خاشاك درووستبووانەی وەك چارەسەری كاتی قەیرانەكە بەكارهێنران، بوونەتە جێگەی نیگەرانی دانیشتوانی ناوچەكە.  

حكوومەتی لوبنان كە بەدەست نەسازانی سیاسیی و قەیرانەوە دەناڵێنێت، لەبەر ئەوەی ناتوانێت بەجۆرێك لە جۆرەكان بڕیار لە دیاریكردنی ناوەندێكی نوێی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك بدات، ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی لەناوچەی دابڕێنراوی نێوان بەیرووتی پایتەخت و ناوچەی نەهری بەیروت كە دەكاتە ناوەندی كۆكردنەوەی كاتیی خۆڵ و خاشاك، ژمارەیەك گرد و تەپۆڵكەی گەورە لە خۆڵ و خاشاك بەرزببنەوە. 

دانیشتوانی ناوچەكە بەهۆی كۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاكەوە كە بووەتە هۆی ''بۆنی ناخۆش، بڵاوبوونەوەی مێرووەكان و نەخۆشی بڵاوبووەوە'' هەراسان بوون. 

لە لوبنان لەئێستادا مشتومڕ لەبارەی ئەو بژاردانەوە دەكرێت كە خۆڵ و خاشاكەكە هەناردەی وڵاتی سێیەم بكرێت، یان جیاب كرێتەوە و لەژێرخاك بنرێت یاخود وزەی كارەبای لێوە بەرهەمبهێنرێت. بەڵام ئەو شاخە لە خۆڵ و خاشاك درووستبووانەی كە لەناوەندی كاتیی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك رۆژ بەرۆژ بەرزدەبنەوە، كە وەك چارەسەری كاتیی بۆ قەیرانەكە دیاری كرا، بووەتە جێگەی كاردانەوەی دانیشتوانی ناوچەكە. 

ئەو ناوچە دابڕێنراوە كە ماوەی زیاتر لە سێ مانگە میوانداری لە پاشماوەكانی بەیرووت دەكات، كاتێك لێی نزیك دەبیتەوە بەبۆنە قورسەكەی سەرنجت بۆ لای خۆی رادەكێشێت. بارهەڵگرەكان یەك یەك و دوو دوو لە ناوەندەكە نزیك دەبنەوە و ئۆتۆمبیلێكی ئینشائی لەرێگەی پانكردنەوە و پەستانەوەی خۆڵ و خاشاكەوەوە لەهەوڵی كەمكردنەوەی قەبارەی پاشماوەكاندایە.  

- ناڕەزایەتییەكان لەژێر ناوی ''بۆنتان دێت'' 

لە لوبنان بەهۆی كێشەی خۆڵ و خاشاكەوە ناڕەزایەتییەكان لە تۆڕەكانی  كۆمەڵایەتییەوە لەژێر ناوی ''بۆنتان دێت'' دەستی پێ كرد و بوونە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی گەورە و لە خۆپیشاندانەكاندا ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هەموو كەسایەتییەكانی سیاسیی وڵات دەربڕدرا. بزووتنەوەی ناڕەزایی كە بووە بابەتی رۆژەڤی جیهان، بەهۆی ئەوەی نەیانتوانی ئەنجامێك بەدەستبهێنن، كاریگەرییان لەدەستدا بوو.  

بەهۆی ئەوەی كە هێشتا سەركۆمار هەڵنەبژێردراوە، ئاهەنگەكانی رۆژی سەربەخۆیی هەڵوەشێنرایەوە، خۆپیشاندەران لەرێگەی بانگەوازەكانیان لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتییەوە سبەی یەكشەممە دووبارە دەست بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بكەنەوە.

- "وەك حەبی ئازارشكێن ئالوودەی خۆڵ و خاشاك بووین"

جۆزێف كاناڤانی تەمەن 35 ساڵ كە دانیشتووی ناوچەی كارانتینایە، بە پرسیاری پەیامنێری ئانادۆڵو پێكەنی كە سەبارەت بە گازندەكانیان بەهۆی خۆڵ و خاشاكەوە و گوتی:"وەك چۆن خەڵكی ئالوودەی حەبی ئازارشكێن دەبێت، ئێمەش ئالوودەی خۆڵ و خاشاك بووین".

جۆزێف گازندەكانی ریز كرد لەبارەی بۆنی ناخۆش و مێش و مەگەزە و رایگەیاند كە نیگەرانی تەندروستی منداڵەكانیانن.

جۆزێف باسی لە خۆپیشاندانی "بۆنتان دێت"ی كرد كە خەڵكی بەمەبەستی پڕۆتێستۆكردنی خۆڵ و خاشاكەكان و كێشەكانی دیكەی وڵات رژابوونە سەر شەقامەكان و هەریەكەیان داواكارییەكی جیاوازی هەبووە.

جۆزێف لەبارەی بژاردەی هەناردەكردنی خۆڵ و خاشاكەكان بۆ دەرەوەی وڵات گوتی: "خۆڵ و خاشاك داهاتە، بەڵام كێ نرخی دەزانێت و كێ دەزانێت پارەی پێبدات؟. ئەگەر ئێمە هەناردەی بكەین، ئەوانەی كە هاوردەی دەكەن بۆ وڵاتی خۆیان قازانجی لێدەكەن. لەبەر ئەوە پێویستە خۆمان سوودی لێ ببینین. سەدان رێگا هەیە بۆ سوود وەرگرتن لە خۆڵ و خاشاك. بەڵام كێ هەنگاوی بۆ دەنێت؟!"

- "بۆنی ناخۆش و مێش و مێشوولە"

ئاگۆپ نەجاریانی تەمەن 54 ساڵ كە كاسبكارێكی گەڕەكی ئەرمەنییەكانی ناوچەی كارانتینای نزیك بورجی حەممودی بەیرووتە رایگەیاند، خۆڵ و خاشاكی گەڕەكەكانی دیكەش لەوێدا كۆدەكەنەوە.

نەجاریان رایگەیاند ئومێدی نییە بۆ چارەسەری كێشەكە چونكە شارەوانی و حكوومەت گرنگی بە كێشەكە نادەن.

نەجەریان گوتی: "تەنها هیوا ئەوەیە كە حكوومەت بنێرینە دەرەوەی وڵات و حكوومەتێكی نوێ بهێنین. هەمووی خەمی گیرفانی خۆیەتی".

ئەو كاسبكارە رایگەیاند گەورەترین كێشەیان بۆنی ناخۆش و مێش و مێشوولەیە و گوتی: "لەژیانمدا مێشوولەی وام نەدیوە. كاتێك پێوەت دەدات، برینێكی گەورە لە پێستتدا درووست دەكات. لەو مێشوولانە ناچن كە ئێمە لەگەڵی راهاتووین. ئەمانە ژەهراوین. ئەگەر ئەمە بەمشێوەیە بەردەوامبێت، تووشی مەلاریا دەبین. خەڵكێكی زۆر نەخۆشدەكەوێت. نەخۆشییەكانی پێست بڵاودەنەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın