فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی خرایە خوارەوە
سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، سەعد مەعن ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، خراوەتە خوارەوە.
Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، سەعد مەعن خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ڕاگەیاند.
سەعد مەعن لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، خستووەتە خوارەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ڕووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە، ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
