جيهان

عەفرين.. تەقينەوەى ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراو گيانلەدەستدانى یەک كەسى لێكەوتەوە

لە عەفرین تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو گیانلەدەستدانی یەک کەس و برینداربوونی سێ کەسی دیکە لێکەوتەوە.

Ömer Koparan  | 03.03.2021 - نوێکردنەوە : 04.03.2021
عەفرين.. تەقينەوەى ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراو گيانلەدەستدانى یەک كەسى لێكەوتەوە

Afrin

عەفرین - AA

لە شارەدێی جیندەرێس-ی سەر بە شارۆچکەی عەفرین، پەلامارێکی تیرۆريستی روویدا.

پەلامارەکەش لەڕێی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بوو و بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژراوە و سێ هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

هێزە ئەمنییەکانی جیندەرێس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە و پێیان وایە رێکخراوی تیرۆريستی یەپەگە/ پەکەکە پەلامارەکەی ئەنجامداوە.

شارەدێی جیندەرێس لە هەشتی ئاداری ٢٠١٨دا و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چڵەزەیتون لە رێکخراوی تیرۆريستی یەپەگە/ پەکەکە پاککرایەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın