Baghdad
بەغدا - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ سەرلەنوێ بونیادنانی غەززە ٢٠ ملیۆن دۆلار و هەروەها بۆ لوبنانیش ٢٠ ملیۆن دۆلاری دیکە تەرخان دەکات.
لە میانی ٣٤هەمین لووتکەی کۆمکاری عەرەبی، سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی وتارێکی پێشکەش کرد.
سوودانی وێڕای ئاماژەکردن بە دۆخی فەڵەستین ڕایگەیاند، "داننان بە مافی گەلی فەڵەستین، ئاشتی بۆ ناوچەکە بەدی دەهێنێت".
سەرۆکوەزیرانی عێراق داواشی کرد کە کۆمەڵکوژی لە غەززە و داگیرکاری لە کەناری ڕۆژئاوا کۆتایی پێ بێت و هەرچەشنە سیاسەتی بە زۆر گواستنەوەشی ڕەت کردەوە.
لە میانی گوتارەکەیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ سەرلەنوێ بونیادنانی غەززە ٢٠ ملیۆن دۆلار و هەروەها بۆ لوبنانیش ٢٠ ملیۆن دۆلاری دیکە تەرخان بکات.
سوودانی هەروەها پێشوازی لە بڕیاری ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا کرد و هیوای خواست ئەوە دەرفەتێک بێ بۆ سەقامگیری و ئاوەدانی ئەو وڵاتە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
