شیکاریی.. "دوژمنی ژماره یه‌ك"ی ئێران كێیه؟
ئێران به‌هۆی باری ئابوورییه‌وه ده‌یه‌وێت سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێكبكه‌وێت. بۆ ئه‌مه‌یش وه‌ك پلانی كاری هاوبه‌شی به‌رفراوان كه به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ناسراوه و له ٢٠١٥ واژووی له‌سه‌ر كرا، پێویسته ئێران سازشی گرنگ بكات.

Ankara
ئەنقەرە - AA
له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا شتێك نییه به ناوی دۆست و دوژمن، زوو زوو جه‌خت له‌وه ده‌كرێته‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان رێكده‌خرێن. به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له دامه‌زراندنییه‌وه ژماره‌یه‌ك وڵاتی وه‌ك "دوژمن" له‌قه‌ڵه‌مداوه کە ئه‌مریكا له‌سه‌رووی ئه‌و وڵاتانه‌وه دێت. ته‌نانه‌ت ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی ئه‌مریكای به "شه‌یتانی گه‌وره"، "بكوژی مێژوو"، "كانگای گه‌نده‌ڵی" ناوده‌برد و ئه‌و وڵاته‌ی وه‌ك "دوژمنی ژماره یه‌ك"ی خۆیان ناو ده‌برد.
خومه‌ینی ته‌نانه‌ت به گوتنی ئه‌وه‌ی "كه‌سی نیشتمانی ده‌بێته دوژمنی ژیری ئه‌مریكا" جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه كه دژایه‌تیكردنی ئه‌مریكا له روانگه‌ی رژێمی حوكمڕانی نوێ له ئێران تا چه‌ند گرنگه. رابه‌ری ئێستای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی كه‌مجار هه‌یه كه باسی ئه‌مریكا بكات به "دوژمن" ناوی نه‌بات. خامنه‌یی له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له ڤیه‌ننا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند، دانوستان له‌گه‌ڵ "دوژمن" به واتای چۆكدادان نایه‌ت. ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌ره‌وه هیچیان نوێ نین و هه‌موو كه‌س كه تا راده‌یه‌ك چاودێری سیاسه‌تی ئێرانی كردووه ئه‌مه ده‌زانێت. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا چاودێری میدیای ئێران و لێدوانی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، دووچاری دیمه‌نێك ده‌بنه‌وه كه ده‌بنه هۆی سه‌رلێشێوانی زۆر و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه زۆر سه‌خت ده‌كه‌ن. چونكه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا هه‌ر له سیاسییه‌كانه‌وه، تا سه‌رباز، له پیاوانی ئایینه‌وه بگره تا ده‌گاته گۆشه‌نووسان له‌مێژه ره‌هه‌ندی ره‌خنه‌گرتنیان له توركیا تێپه‌ڕداوه و گوزاره‌ی سوكایه‌تیپێكه‌ر و تا ده‌گاته هه‌ڕه‌شه‌ئامێزیش به‌كارده‌هێنن. بێگومان ئه‌م جۆره لێدوانانه به‌بێ به‌رنامه نین و ده‌رخه‌ری بۆچوونی رژێمن. ئه‌ی باشه بۆچی ئێران ئه‌م هه‌ڵوێسته نه‌یارانه‌یه به‌رامبه‌ر توركیا نیشان ده‌دات؟
- ئایا هۆكاری گرژییه‌كان ئه‌و سازشانه‌ن كه له ڤیه‌ننا كراون؟
ئێران به تایبه‌ت به‌هۆی باری ئابوورییه‌وه ده‌یه‌وێت سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێكبكه‌وێت. بۆ ئه‌مه‌یش وه‌ك پلانی كاری هاوبه‌شی به‌رفراوان كه به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ناسراوه و له ٢٠١٥ واژووی له‌سه‌ر كرا، پێویسته ئێران سازشی گرنگ بكات. هه‌رچه‌ند پرۆسه‌ی دانوستانه‌كان ته‌واو نه‌بووبن، به‌ڵام لێدوانی شاندی دانوستانەكان و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن کە ئێران له به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی و سیاسه‌تی ناوچه‌كه سازشی گرنگ ده‌كات. له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه له‌نێو رایگشتی له ئێران و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌كادیمی و بیرۆكراته‌كان و ته‌نانه‌ت ده‌سته‌بژێرێكی سه‌ربازیش به‌رده‌وامن له دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه به "دوژمن" زانینی ئه‌مریكا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاته‌دا نییه. هێرشی به‌رپرسانی ئێرانی له‌و قۆناغه‌دا بۆ سه‌ر توركیا و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كاتێكدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن كاتێك جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێكده‌كه‌ون زۆر بووه‌ته جێی سه‌رنج. به‌رپرسانی ئێران له لێدوانه‌كانیاندا باس له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئیسرائیل و سه‌ردانی سه‌ركۆماری ئیسرائیل، هێرزۆگ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نقه‌ره. وه‌ك دوا كاریش به دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و قسانه له‌لایه‌ن یه‌كێك له گوتاربێژه هه‌ره گرنگه‌كانی ئێران له كاتی گوتاری هه‌ینیدا، توركیا و سه‌ركۆماری توركیا كرانه ئامانج. ئه‌م جۆره لێدوانانه، له كاتێكدا ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئیسرائیل له هیچ روویه‌كه‌وه كاریگه‌ری ناكاته سه‌ر ئێران، ده‌رخه‌ری نیشاندانی عه‌قڵییه‌ته‌كی دیاریكراوه. ئێران له كاتێكدا هه‌وڵی رێككه‌وتن ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كه به "دوژمنی گه‌وره" ناوی ده‌بات و له رێی هه‌نگاونان بۆ ئه‌وه‌یش مه‌رجه‌كانی سه‌ری قورس ده‌بن، تاتوێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته نه‌یارانه‌ی به‌رامبه‌ر توركیا گرتوویه‌تیه‌به‌ر، هه‌ڵوێستێكی دوژمنكارانه‌یه.
ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌یارانه‌ی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئێرانی كه بووه‌ته جێی سه‌رنج، هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رامبه‌ر توركیا گیرایه‌به‌ر له كاتی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له ٢٠١٥. ئه‌و كات توركیا زۆرترین زیانی له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه بەرکەوت، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئێران هه‌واڵی چه‌واشه‌كاریان بڵاو ده‌كرده‌وه كه گوایا توركیا وه‌ك پێویست به‌ره‌نگاری داعش نابێتەوە و هه‌ر له‌و قۆناغه‌دا به‌و توانایانه‌ی له رێگای رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه به‌دی هاتن، ئێران ده‌ستیكرد به سیاسه‌تێكی هێرشكارانه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئێران به هه‌مانشێوه هه‌نگاو ده‌نێت. مامه‌ڵه‌ی "دوژمنی نزیك" له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌رامبه‌ر توركیا وه‌ك چۆن ده‌بێته هۆی دروستبوونی برینی به زه‌حمه‌ت ساڕێژبوو، هه‌روه‌ها دوور ده‌بێت له‌وه‌ی كه ئێران له دووره‌په‌رێزی ناوچه‌یی رزگار بكات.
- "ئاڵای سووری رۆژهه‌ڵات"، یان "ئاڵای ره‌شی رۆژئاوا"؟
ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی كاتێك له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له "وه‌سیه‌تی سیاسی-ئیلاهی" دوابوو گوتبووی: "ئێمه وه‌ك له‌نێوبراوان به ده‌سته دڕنده‌كانی ئه‌مریكا و سۆڤیه‌ت به خوێنی سووری خۆمان بگه‌ین به خوا، باشتره له‌وه‌ی له‌ژێر ئاڵای سووری رۆژهه‌ڵات یان له ژێر ئاڵای ره‌شی رۆژئاوا به‌رز ببینه‌وه و بگه‌ین به خۆشگوزه‌رانی". ئێران له ساڵانی دواتردا دەشێت لە بنەما سەرەکییەکانی خۆی دوورکەوتبێتەوە و وەک چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ ئەمریکا گەیشتبێتە رێککەوتن.
سازشكردنه‌كانی ئێران له‌مه‌دا هاوشێوه‌ی رابردوو، ئێستاش پرسێكی ناوخۆییه. پێویسته توركیا به سه‌رنجه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌وه بكات كه به‌رپرسانی ئێران بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی ئه‌و سازشانه له هه‌موو بارێكدا توركیا به ئامانج ده‌گرن. ئێران له جه‌نگی رزگاركردنی خاكی قه‌ره‌باغ له‌لایه‌ن ئازه‌ربایجانه‌وه هه‌ڵوێستێكی بێلایه‌نانه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام له هێرشی رووسیا بۆ ئه‌ر ئۆكراینا پشتی رووسیای گرت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێران كه هه‌وڵی ده‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی باش بكات، به‌ره‌وپێشچوونه‌كان له ئاست خواسته‌كانی ئه‌ودا نه‌بوون. به‌مجۆره ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌راسانبوونی ئێران له ده‌ستكه‌وته‌كانی توركیا زه‌حمه‌ت نییه. به‌ڵام ئه‌م ده‌نگۆ دوور له راستییانه‌ی له رێگایانه‌وه توركیا به ئامانج ده‌گیرێت، هیچ سوودێكی بۆ ئێران نابێت. پێویسته به سه‌رنجه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌وه بكرێت كه بۆچی میدیای ئێران دوژمنایه‌تی توركیا و سه‌ركۆماری توركیا ده‌كات. به‌ڵام هه‌وڵی به‌رپرسانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه به تایبه‌ت توركیادا ساغ بكه‌نه‌وه هه‌ڵوێستێكی زیانبه‌خشه. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر سزا نایاساییه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرێن له‌وانه‌یه كاریگه‌ری باش بكه‌نه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئێران. بۆیه پێویسته به‌رپرسانی ئێران واز له‌و دیدگایه بهێنن كه وه‌ك دوژمن بۆ توركیا بڕوانن. به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئه‌م دواییه‌ی ئێران شتێكی دیكه‌مان پێ ده‌ڵێت و ئه‌و وڵاته كه سازش بۆ ئه‌مریكا ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا به‌ره‌و قۆناغێكی مه‌ترسیدار ده‌چێت. بۆ نه‌مانی ئه‌و مه‌ترسییه به‌ر له هه‌موو شتێك پێویسته به‌رپرسانی ئێران به هاوسه‌نگانه لێدوان له‌باره‌ی توركیاوە بده‌ن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن