
Istanbul
ئیستانبوڵ- AA - محه‌مه‌د عه‌لی ئوچار
سه‌ركه‌وتنی پارته سیاسییه‌كان كه گرنگترین توخمی سیستمه دیموكراتییه‌كانن، له‌سه‌ر چه‌ندین فاكته‌ر به‌نده. به تایبه‌ت كه لە قۆناغی هه‌ڵبژاردندا ده‌بن، ئه‌ندامان كه سه‌رچاوه‌ی مرۆیی پارته‌كانن، خاوه‌نی گرنگییه‌كی چاره‌نووسسازن. ئه‌ندامان كاره كارگێڕی و رێكخراوه‌ییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و به مه‌به‌ستی هاوكاریی كردنی چالاكی و هه‌ڵمه‌ته‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌خشی كار ده‌كه‌ن، پشتیوانیی له به‌ربژێره‌كانی پارته‌كه ده‌كه‌ن و له‌رێگه‌ی كۆمه‌ك و به‌خشینه‌وه كارێك ده‌كه‌ن چالاكییه‌كانی پارته‌كه بگاته ژماره‌یه‌كی فراوان له خه‌ڵك و دانیشتوان. سه‌ره‌ڕای ئه‌و رۆڵه گرنگه كه ئه‌ندامانی پارته‌كه پێی هه‌ڵده‌ستن، ئه‌ندامێتیی پارته‌كان له ئه‌ورووپا، له ماوه‌ی ٤٠ ساڵی رابردوودا روو له داكشانه. له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا له ٢٧ سیستمی دیموكراسیی ئه‌ورووپادا، ته‌نها له سه‌دا ٤،٦٥ی ده‌نگده‌ران ئه‌ندامی پارته‌كانن. یه‌كێك له به‌رچاوترین داكشانه‌كان، له ئه‌ڵمانیا رووده‌دات كه له ٢٦ی ئه‌یلوولدا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی فیدراڵیی هه‌نگاو ده‌نێت. هه‌ریه‌ك له كه‌م بوونه‌وه‌ی متمانه به سیاسه‌ت و سیاسییه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونه ئابووریی و ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، بووه‌ته هۆی دابه‌زاندنی ئاستی به‌شداریی ئه‌ڵمانه‌كان له كایه‌ی سیاسیی و پارته‌كاندا.
- بۆچی له ئه‌ڵمانیا ئه‌ندامان ده‌ست له ئه‌ندامێتیی پارته‌كان هه‌ڵده‌گرن؟
له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی لیستی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تاكه‌كان به خێرایی له كایه‌ی سیاسیی له ئه‌ڵمانیا بكشێنه‌وه، له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی دامه‌زراوه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تمه‌داره‌كانه له دیدی خه‌ڵكدا. له پاڵ ئه‌وه‌شدا گۆڕان له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به درێژایی چه‌ندین ساڵی رابردوو، كه‌م بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ستیی به كڵێساكانه‌وه، جۆراوجۆربوونی ده‌رفه‌تی جموجۆڵ و به‌شداریی سیاسیی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه‌كاندا، بووه‌ته هۆی كشانه‌وه‌ی تاكه‌كان له سیاسه‌ت.
بەگوێرەی ئامارەکان لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠- ٢٠١٩ هەریەکە لە پارتی یەکێتی دیموکرات مەستیحی سەدا ٤٧،٥، پارتی یەکێتی سۆسیال مەسیحی سەدا ٢٥،٧ و پارتی سۆسیال دیموکرات سەدا ٥٣،٦ی ئەندامانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەر بچووک بوونەوەی ئەم پارتانەدا چەند پارتێکی دیکە لە گەشە کردندان بۆ نموونە پارتی سەوزەکان کە پارتێکی چەپڕەوە بەڕێژەی سەدا ٨٢،٣ و پارتی جێگرەوە لە پێناوی ئەڵمانیا کە پارتێکی راستڕەوی توندئاژۆیە بەڕێژەی سەدا ٨٩،٥ ژمارەی ئەندامەکانیان زیادی کردوە. وێڕای زیادبوونی ئەندامانی پارتە نوێیەکاکان کاتێک تەماشای رێژەی ئەندامانی پارتەکان دەکرێت ئەوە بەدی دەکرێت کە لە ئەڵمانیا لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠- ٢٠١٩دا ژمارەی ئەندامانی پارتە سیاسییەکان بۆ نیوە دابەزیوە. لە ساڵی ١٩٩٠دا کۆی ئەندامانی پارتە سیاسییەکان ٢،٤ ملیۆن کەس بووە بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩دا بۆ یەک ملیۆن و ٢٢٦ هەزار کەس دابەزیوە. لە ماوەی ئەو سێ دەیەیەشدا ژمارەی دەنگدەران وەک خۆی (٦٠،٤ ملیۆن کەس) بەجێگیری ماوەتەوە بەڵام ئەندامانی پارتە سیاسییەکان بۆ نیوە کەمی کردوە. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە دەنگدەرانی ئەڵمانیا لە بری پارتە جێگیرەکان روو لە پارتە جێگرەوەکان دەکەن.
شکستی پارتی یەکێتی دیموکرات مەستیحی، پارتی یەکێتی سۆسیال مەسیحی و پارتی سۆسیال دیموکرات لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیاندا، رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە دوورکەوتنەوەی ئەنداماکانی.
- ئابڕووچوون و بێمتمانەیی پارتە سیاسییەکان
یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی ساردبوونەوەی تاکی ئەڵمانی لە سیاسەت و کشانەوەیان لە پارتە سیاسییەکان، بریتییە لە لەدەستدانی متمانەیان بەرامبەر بە پارتە سیاسییەکان بەتایبەت لە بەر ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا ئەڵمانیا رووبەڕووی کۆمەڵێک ئابڕووچوونی سیاسی گرنگ بووەوە.
گرنگترینی ئەمانەش، "ئابرووچوونی “Wirecard ە کە بە یەکێک لە گەورەترین ساختەکاری دارایی لە مێژووی ئەڵمانیا دادەنرێ کە سیاسەتەمەداران، فەرمانبەرانی حکوومی و میدیا تێیدا بەشداربوون.
بانگەشەکانی چاوپۆشیکردنی وەزارەتی دارایی بە سەرۆکایەتی ئۆلاف شولز کە لە ھەمان کاتدا کاندیدی راوێژکاری ئەڵمانیاییە لە پارتی سۆسیال دیموکرات بۆ ھەڵبژاردنەکانی فیدراڵی لە گەندەڵییەک بە بڕی یەک ملیار و نۆسەد ملیۆن یۆرۆ، بووە ھۆی ئەوەی کە رای گشتی ئەو وڵاتە متمانەی بە سیاسەت کەم ببێتەوە.
ئابروچوونێکی دیکەش، بریتی بوو لە ئابروچوونی ماسک لە سەروبەندی بڵابوونەوەی پەتای کۆرۆنادا. ئاشکرابوونی ئەوەی کە ئەو کۆمپانیایەی کە دانیال فەنکی ھاوسەری وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا، جینس سپاھن کاری تێدا کردووە ماسکی بە وەزارەتی تەندروستیی فرۆشتووە و ھەروەھا ژمارەیەک پەرلەمانتار نێوەنگیریان کردووە لە دابینکردنی ماسک بۆ ژمارەیەک دامەزراوەی حکوومی، یەکێک بوو لەو ئابروچوونانەی کە وایکردووە دەنگدەرەکان متمانەیان بە سیاسەت کەم ببێتەوە.
بەپێی ئەو راپرسییەی کە ٥٧٥ کەس تێیدا بەشداربوون، تەنھا لە سەدا ٣٧ی دەنگدەران لە ئەڵمانیا متمانەیان بە پارتەکان ھەیە و رێژەی ئەوانەی کە متمانەیان بە پارتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە نییە بەرزبووەتەوە بۆ ٥٨ لەسەدا.
- ده‌نگده‌ران واز له هاوكاری دارایی ده‌هێنن بۆ پارته‌كانیان
یه‌كێكی دیكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌ی كه وا ده‌كات ده‌نگده‌ران واز له ئه‌ندامێتی پارته‌كان بهێنن بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه تاكه‌كان ده‌بێت به به‌راورد به رابردوو زیاتر كار بكه‌ن، كاتی پێویستیان نییه بۆ چالاكییه‌كانی پارته‌كان و له رووی دارایییه‌وه ناتوانن هاوكاری پارته‌كانیان بكه‌ن. ده‌نگده‌ران كه له پۆلینبه‌ندی سیاسی‌دا وه‌ك "سه‌رچاوه‌ی مرۆیی" پۆلین كراون، به به‌راورد به رابردوو كاتی به‌تاڵیان كه‌متره و سه‌رچاوه‌ی دارایی‌یان سنووردارتره بۆیه دوورده‌كه‌ونه‌وه له چالاكی سیاسی.
له كاتێكدا ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتی له ئه‌ڵمانیا به تایبه‌ت له دوو پارته به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا، نزیكه‌ی له سه‌دا ٤٠ی داهاتی CDU و له سه‌دا ٥٠ی داهاتی SPD پێك ده‌هێنێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا ئه‌و بودجه‌یه‌ی له ده‌وڵه‌ت وه‌ری ده‌گرن پارته‌كانی دیكه‌ی ئه‌ڵمانیاش نزیكه‌ی له سه‌دا ٢٠ی داهاتیان له ئابوونه‌ی ئه‌ندامانیان پێك دێت. ئه‌م رێژه‌یه‌یش به‌شێكی گرنگی پێویستی دارایی پارته‌كان پڕ ده‌كاته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانیانه‌وه، به‌ڵام ئه‌ندامان هێنده‌ی جاران حه‌ز ناكه‌ن هاوكاری دارایی پارته‌كانیان بكه‌ن.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٦ی ئه‌یلوول هه‌رچه‌ند به‌هۆی ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئه‌ركه‌كانی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ گرنگی له‌خۆ ده‌گرێت به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها روویه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه. رووه گرنگه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئابڕووچوونه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوو، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كانی پارته ئه‌ڵته‌رناتیڤ و پارته راستڕه‌وه په‌ڕگیره‌كانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی نه‌وه‌ی نوێ و چۆنێتی ره‌نگدانه‌وه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامان و سه‌رچاوه‌ی مرۆیییه بۆ CDU و CSU و SPD له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه. هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٦ی ئه‌یلوول رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت وه‌ك نه‌خشه‌ڕێگای داهاتووی دیموكراسی له ئه‌ڵمانیا.
[مه‌حمود عه‌لی ئوچار به‌كالۆریۆس و ماسته‌ی له به‌شی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی ڤیه‌ننا ته‌واو كردووه، به‌رده‌وامه له كاره ئه‌كادیمییه‌كانی له‌باره‌ی پارته سیاسییه‌كان، به‌شداری سیاسی، سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌مان زانكۆ]