شيكارى- قۆناغى دووەمى تاڵيبان لە يادى ٢٠ ساڵەى هێرشەكانى ١١ى ئەيلوولدا
- دوای ٢٠ ساڵ ئەفغانستان بووە دەوڵەتێکی تێکشکاوتر. لە دووەم قۆناغی دەسەڵاتی تاڵیباندا یان ئەم تێکشکاوییە نۆژەن دەکرێتەوە یانیش ئەفغانستان دەبێتە خەرجییەکی جیۆپۆلەتیکی سەختتر بۆ ناوچەکە.

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA مه‌روه سه‌ره‌ن
هێرشی ١١ی ئەیلوول كه خوێناوی‌ترین هێرشی تیرۆریستی بوو له مێژووی ئه‌مریكادا؛ ئه‌م هێرشه له رووی سرووشتی ستراتیژیی هێرشه‌كه، سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تان دژی تیرۆر، باوه‌ڕه سه‌ربازییه‌كان، توانا و ده‌رفه‌تی كاره‌كته‌ره چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ناده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها له رووی ئه‌ده‌بیاتی ئاسایشه‌وه، خاڵێكی وه‌رچه‌رخان پێك ده‌هێنێت.
ئه‌مریكا له دوای هێرشه‌كان"جه‌نگی گه‌ردوونیی دژی تیرۆر"ی راگه‌یاند، له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌م جه‌نگه، ئامڕاز و ئامانجه‌كه‌ی، نه‌ك ته‌نها رای گشتیی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ڵكو هاوكات پشتیوانیی یاسای نێوده‌وڵه‌تیشی به‌ده‌ست هێنا. ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌دوای ١١ی ئەیلوول زنجیره‌یه‌ك بڕیاری دا، به پشت به‌ستن به مادده‌ی ٥١ی میساقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ریه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه (ره‌وایه‌تیدان به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی) و مافی به‌رگریی له‌خۆكردنی هاوبه‌ش كه له‌نێو هاوپه‌یمانییه‌كه‌دا سازانی له‌سه‌ر كرابوو، به فه‌رمی ناسێنرا. جگه له‌وه‌ش ناتۆ كه رێكخراوێكی ناوچه‌یی بوو، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا، مادده‌ی پێنجی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه یه‌كێكه له هه‌ستیارترین نۆرمه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانییه‌كه، و به پره‌نسیپی "هێرش بۆ سه‌ر یه‌كێكمان، په‌لاماردانی هه‌موومانه"، به جێبه‌جێكردنی هه‌ریه‌ك له بنه‌ماكانی "په‌یوه‌ندیی هاوپه‌یمانیی" و "به‌رگریی هاوبه‌ش" بۆ یه‌كه‌مجار بڕیاری ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی دا.
به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌مریكا، له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دژی قاعیدە و هاریكارانیدا، پشتیوانیی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تیی به‌ده‌ست هێنا؛ له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و مافه‌ی كه پێی درابوو له یاسای به‌كارهێنانی هێز و له‌سه‌روویانه‌وه بڕیاری ژماره ١٣٧٣ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، رۆژی ٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠١ ئۆپه‌راسیۆنی "ئازادیی هه‌میشه‌یی" بۆسه‌ر ئه‌فغانستان ده‌ست پێ كرا.
بەڵام ئیدارەی کۆشکی سپی، تێروانینی بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول کە بە ستراتیژیی سەرسوڕھێنەر ناسێندرا بەرەو پێش برد. سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە بە دەستەواژەی "عەقيدەى بوش"ناسێندرابوو، لەسەر "رێگرتن" و "دەستپێشخەریی" رێكخستەوە. وای لە "زوو بەرگریی لەخۆکردن" کرد کە ببێتە بابەتێکی نوێی جێی مشتومڕی نێو ئەدەبیاتی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
لەگەڵ ئەمەشدا، سیاسەتی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، کە بە پاڵپشتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و رێکخراوەکان و یاسا جێبەجێ کرا، بەھۆی ناکۆکی لە تیۆری و جێبەجێکردندا، لە ماوەیەکی کەمدا کاردانەوەی لێکەوتەوە. لەم ئاراستەیەدا، ئەوە تێبینی کرا کە ئەمریکا بەخێرایی لە ھێزێکی دەسەڵاتدار کە لەسەر ئاستی جیھان شەڕی تیرۆر دەکات و بەڵێنی ئاشتی و سەقامگیریی و دیموکراسی بی جیھان دەدات گۆڕا بۆ ھێزێکی "داگیرکەر" و "فراوانخواز".
یەکەمیان ئەمریکا لە یاسای بەکارھێنانی ھێزدا رێزی لە یاسای پرنسیپی "رێژەیی" نەگرت. دووم، ئەمریکا بووە ھۆکاری گەیاندنی زیانی فرەلایەنە بە تایبەتی "زیانی مەدەنی". سێیەم، ئەمریکا بەشێوەیەکی تەندروست مامەڵەی لەگەڵ "چەکدارەکان" و "زیندانەکان/ گیراوەکان" کە بە دوژمن دەیناساندن نەکرد. چوارەمین، ئەمریکا، ھەوڵیدا پرۆژەی بنیاتنانی "وڵات" "گەڵ" بە تێڕوانینی "وڵاتی فراوان" لە رێگەی سەپاندنی دامەزراوە و رێنمایی و کولتووری خۆی بھێنێتەدی.
بۆ نموونه هێرشه ئاسمانییه چڕه بێشوماره‌كانی ئه‌مریكا و گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران مه‌ده‌نی به‌هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه، بووه هۆی بێمتمانه‌یی و تووڕه‌یی زیاتری گه‌لی ئه‌فغانستان له ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌مه‌یش یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پاساوه‌كان بۆ تاڵیبان دروست بوو بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێت. ته‌نها له ٢٠١٦-٢٠٢٠، سێ هه‌زار و ٩٧٧ مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا. له سه‌دا ٤٠ی ئه‌م رێژه‌یه‌یش منداڵان بوون. له سه‌دا ٦٢ی ئه‌و سڤیلانه به‌هۆی هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا. [١] به جۆرێك ئه‌مریكا له كاتێكدا له ئاماده‌كاریدابوو بۆ جێهێشتنی خاكی ئه‌فغانستان له ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ له‌و هێرشه‌ی به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆسه‌ر باڵی ئه‌فغانستانی داعش، داعش/خوراسان ئه‌نجامی دا، به كوشتنی ١٠ ئه‌ندامی یه‌ك خێزان كه شه‌شیان منداڵ بوون كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌نجام دا.
هۆكاری یه‌كه‌می بوونی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی قاعیده و تاڵیبان بوو له ئه‌فغانستان. له كاتێكدا ئامانجی ئه‌مریكا ئه‌وه بوو ئه‌فغانستان له وڵاتێكی "شكستخواردوو"، "لاواز" و "رووخا‌و" رزگار بكات و ده‌وڵه‌تێكی نیشتمانیی بۆ ئه‌فغانستانییه‌كان بنیاد بنێت تاكو سه‌قامگیریی و ئاشتی بۆ ناوچه‌كه بگێڕێته‌وه، به‌ڵام له ١١ی ئه‌یلوول و دوای ٢٠ ساڵ ئه‌مریكا ئه‌فغانستانی راده‌ستی تاڵیبان كرد. هه‌رچه‌نده وا لێك بدرێته‌وه كه پێویسته دوای ٢٠ ساڵ له ماوه‌ی داهاتوودا سه‌یری كاره‌كانی تاڵیبان بكرێت كه داخۆ گۆڕاوه یان نا به‌ڵام تاڵیبان له گه‌ڕی دانوستانه‌كانی ئاشتیدا به هیچ جۆرێك باسی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیموكراتییانه و ره‌چاوكردنی رێژه‌ی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه له پێكهێنانی حكوومه‌تی راگوزه‌ری ئه‌فغانستاندا نه‌كردووه. ئه‌مانه‌یش ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی، داهاتوویه‌كی پڕشنگدار چاوه‌ڕوانی ئه‌م وڵاته ناكات.
ئەو سیناریۆیانەی چاوەڕێی ئەفغانستان دەکەن
کاتێک ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئێستا و ئەو کاراکتەرانەی لە گۆڕەپانەکەدان دەکرێت، دەتوانرێت باس لە سێ سێناریۆی سەرەکی بکرێت
یەکەمیان، ئەوەیە کە تاڵیبان بەراورد بە ساڵانی نەوەتەکان ساژشئامێزتر بێت و بەم ھۆیەشەوە خۆی لەگەڵ جیھاندا بگونجێنێت. ھۆکاری سەرەکی ئەمەش بریتییە لەوەی کە پێکھاتەی ئەو وڵاتە بە تەواوی بە دەرەوە بەستراوەتەوە، بە جۆرێک کە ئەفغانستان ئەستەمە بتوانێ بەرگریی لەخۆی بکات و بۆخۆی پێداویستییە سەرەکییەکان لە خۆراکەوە تا جبەخانە دابین بکات. بۆیە ئەوە دەبینرێ کە تاڵیبان نیازی وایە پێداویستییەکانی خۆی بەلانی کەمەوە بۆ ماوەیەکی کەم بە رێگەی کەناڵی دیپلۆماتی یان میکانیزمی دانوستان، بەدەستبھێنێت.
ئەم سیناریۆیە کە پشت بە نیازپاکی دەبەستێت، وا دەکات کە تاڵیبان لە ماوەیەکی کەمدا شەرعییەت و دان پێدانی نێودەوڵەتی بەدەستبھێنێت.
دووەمیان ئەوەیە، کە کاراکتەرەکانی دیکە پەرە بە جەنگی بە وەکالەت دەدەن و پشتیوانی لە گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت دەکەن. ئەمەش تاڵیبان دەخاتە دۆخێکەوە کە نەتوانێت بەرگریی لە وڵات بکات و میکانیزمی بەرخودان لە ناوەوەی وڵات بەھێزتر بێت. بەمەش بە راپەڕینی ئەو گەلانەی کە مافی نوێنەرایەتیکردنیان پێنەدراوە، ئەفغانستان دەخزێندرێتە شەڕی ناوخۆ و چاوەڕێی دەستوەردانی ھێزێکی بیانی دیکە دەکرێت.
سیناریۆی سێیەمیش ئەوەیە کە تاڵیبان لەوە تێدەگات کە ناتوانێت ببێتە تەنها کاراکتەری سەرەکی و ناچار دەبێت لەگەڵ کاراکتەرەکانی دیکەی ئەفغانستان هەماهەنگی بکات. ئەم هەماهەنگییانەش ئەگەری هەیە سێ جێگرەوە بهێنێتە ئارا کە بریتین لە:"سیستمی کۆنفێدراڵی" ئەگەر حکوومەتێکی بنکەفراوان پێکنەهێندرێت، یان گۆڕانی میکانیزمی ئیدارە خۆجێیەکان (بۆنموونە دانانی هەڵبژاردنی فەرمانڕەوای ویلایەتەکان) یانیش دابەشبوونی ئەفغانستان بۆ دوو بەشی باکوور و باشوور کە ئەمەش لە روانگەی ناوچەکەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی زیاتر.
ئەمریکا دوای ٢٠ ساڵ لە رووداوەکانی ١١ی ئەیلوول، ناچاربوو لە ئەفغانستان بکشێتەوە. لەوەش خراپتر ئەوەبوو کە ئەفغانستانی رادەستی ئەو لایەنە کرد کە ماوەی ٢٠ ساڵ بوو لە دژی دەجەنگا بەمەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی گورزێکی گەورە بەر شکۆی ئەمریکا کەوت. دوای ٢٠ ساڵ ئەفغانستانیش بووە دەوڵەتێکی تێکشکاوتر. لە دووەم قۆناغی دەسەڵاتی تاڵیباندا یان ئەم تێکشکاوییە نۆژەن دەکرێتەوە یانیش ئەفغانستان دەبێتە خەرجییەکی جیۆپۆلەتیکی سەختتر بۆ ناوچەکە. کەمکردنەوەی ئەم خەرجییەش پەیوەستە بە دامەزراندنی حکوومەتێکی بنکە فراوان لە لایەن تاڵیبان، پەنانەبردنە بەر دەسەڵاتی زۆرەملێ و رێککەوتنی جیۆپۆلەتیکی وڵاتانی ناوچەکە.
د. مەڕوە سەرەن- مامۆستای زانکۆی ئەنقەرە یڵدم بایەزید
[1] https://reliefweb.int/report/afghanistan/40-all-civilian-casualties-airstrikes-afghanistan-almost-1600-last-five-years