
Ankara
ئەنقەرە - AA
شاندی لێکۆڵەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کە لێکۆڵینەوە دەکات لە ریشەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، گەیشتە شاری وهانی چین کە یەکەمجار ڤایرۆسەکە تیایدا سەریهەڵدا.
ئەو فڕۆکەیەی شاندەکەی هەڵگرتبوو کە پێکهاتووە لە شارەزا و لێکۆڵەرانی ئەمریکا، ئوستراڵیا، ئەڵمانیا، ژاپۆن، بەریتانیا، رووسیا، هۆڵەندا، قەتەر و ڤێتنام، کاتەکانی بەیانی گەیشتە فڕۆکەخانە.
لە کاتی گەیشتنی ئەندامانی شاندەکە، لە دوای پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کەرەنتینە کران.
توێژەران لە ماوەی ١٤ رۆژی کەرەنتینەدا بەشێوەی ئۆنڵاین لەگەڵ بەرپرسانی چینیدا کۆبوونەوە دەکەن و، دەست بە کارەکان دەکەن.
زانیاری نەخراوەتەڕوو لەبارەی ئەوەی کە، ئایا چوارچێوەی کاری شاندەکە چی دەبێت و بەڵگە کۆدەکەنەوە یان نا.
شاندەکەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هەفتەی رابردوو سەردانی چین-ی کرد، بەڵام دوای ئەوەی حکوومەتی پەکین هۆشداری ئەوەی پێدان کە ڤیزەی شیاویان وەرنەگرتووە، ناچار بوون بگەڕێنەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن