جيهان

سەرۆکی کرواتیا: "دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین مافێکی ڕەوای فەڵەستینییەکانە"

سەرۆکی کرواتیا، زۆران میلانۆڤیچ ڕایگەیاند کە پێویستە وڵاتانی دیکەیش، دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن.

İsmail Özdemir, Mohammad Kara Maryam  | 23.09.2025 - نوێکردنەوە : 24.09.2025
سەرۆکی کرواتیا: "دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین مافێکی ڕەوای فەڵەستینییەکانە"

Sarajevo

سارایێڤۆ ــ AA

سەرۆکی کرواتیا، زۆران میلانۆڤیچ ڕایگەیاند دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین مافێکی ڕەوای فەڵەستینییەکانە، پاداشت نییە تا بە فەڵەستینییەکان بدرێت.

زۆران میلانۆڤیچ لە میانی بەشداریکردنی لە ٨٠ھەمین خولی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەشدا پێویستە وڵاتانی دیکەیش، دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن لەنێویاندا کرواتیا.

ڕاشیگەیاند کە دانپێدانانی کرواتیا بە دەوڵەتی فەڵەستین، پەیوەستدارە بە پێشکەشکردنی یاداشتنامەیەک لەلایەن حکوومەتەوە بە پەرلەمان و باسی لەوەش کرد، ھەر کاتێک ئەو یاداشتنامەیە لەلایەن حکوومەتەوە پێشکەش بە پەرلەمان کرا، ئەوە پاڵپشتی لێ دەکات.

گوتیشی: "دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین مافێکی ڕەوای فەڵەستینییەکانە، پاداشت نییە تا بە فەڵەستینییەکان بدرێت".

ھەروەھا سەرۆکی کرواتیا، زۆران ، ئیسرائیلی بە "رژێمێکی بکوژ" وەسف کرد و ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی کەسانێک ھەبن بەرگریی و پارێزگاری لە تەل ئەبیب بکەن، ئەوا ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی تاوانی کوشتن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın