سەرۆکی میت ئیبراهیم کاڵن لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوویەوە
خەبات دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، پەرەپێدانی بە سیستەمی دامەزراوەیی حکوومەتی سووریا، ئاسایشی سنوورەکان و دەروازە سنوورییەکان، باشترکردنی دۆخی دارایی و گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەکانی سووریایی و پاراستنی ئاسایشیان قسەی لەبارەوە کرا.

Ankara
دیمەشق - AA
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) ئیبراهیم کاڵن لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە سووریا، لە دیمەشق'ی پایتەخت لەگەڵ سەرکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع کۆبوویەوە.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی تەناهییەوە دەست کەوتووە، لە کۆبوونەوەی نێوان کاڵن و شەرع، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و پرسە تەناهییە هەرێمییەکان تاوتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای ئاماژەدان بە گرنگی پاراستنی یەکپارچەیی خاک، سەروەری و سەقامگیری سیاسی و ئاشتی کۆمەڵایەتی سووریا، جەخت لەوە کرایەوە کە تورکیا هەموو کاتێک لە پاڵ سووریادا دەبێت.
لە دیدارەکەدا هەروەها ئاماژە بە خەباتی سووریا دژ بە هەرچەشنە هەڕەشەیەکی ناوخۆیی و دەرەکی سووریا دراوە و ڕاگەیاندراوە کە تورکیا ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی دیمەشق دژ بەو هەڕەشانە.
لە دیداری نێوان کاڵن و شەرع هەروەها باس لە خەبات دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کرا و هاوکات پەرەپێدانی بە سیستەمی دامەزراوەیی حکوومەتی سووریا، ئاسایشی سنوورەکان و دەروازە سنوورییەکان، باشترکردنی دۆخی دارایی و گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەکانی سووریایی و پاراستنی ئاسایشیان قسەی لەبارەوە کرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن