جيهان

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ: "دژ بە ئێران دەستمان بە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە کرد"

Irmak Akcan, Zeynep Katre Oran  | 28.02.2026 - نوێکردنەوە : 28.02.2026
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ: "دژ بە ئێران دەستمان بە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە کرد"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند، "دژ بە ئێران دەستمان بە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە کرد".

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشە سەربازییەکەیان بۆ سەر ئێران دیمەنەکانی هێرشەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو کردەوە.

سەرۆکی ئەمریکا وێڕای ئاماژەدان بەوەیکە دەستیان بە هێرشێکی بەرفراوان بۆ ئێران کردووە، ڕایگەیاند: "ئامانجمان بەرگریی لە گەلی ئەمریکایە بە لەناوبردنی هەڕەشەی ڕژێمی ئێران، ئەو کەسانەی کە بێ بەزەییانە و پێداگرانە و مەترسیدارانە دەست دەبەن بۆ ئەو چالاکیانەی کە ڕاستەوخۆ هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەکان لە دەرەوەی وڵات و وڵاتانی هاوپەیمانمان لە سەرانسەری جیهان دەکەنە ئامانج".

ترەمپ داوای لە سوپای پاسداران و هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی ئێران کرد کە چەکەکانیان دابنێن بۆ ئەوەی پارێزراو بن و بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın