سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ،گرووپی چەپڕەوی "ئەنتیفا"ی بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی ڕاگەیاند

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، گرووپی چەپڕەوی "ئەنتیفا" کە بە نەخۆش و مەترسیدار ناوزەندی دەکات، وەک ڕێکخراوی تیرۆریستیی ناساندوویەتی.
ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، پۆستێکی سەبارەت بە بابەتەکە بڵاوکردەوە.
لە پۆستەکەیدا ترەمپ باسی لەوە کرد کە خۆشحاڵە بە ناساندنی ئەنتیفا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی گەورە، کە نەخۆشی و کارەساتێکی مەترسیداری چەپی ڕادیکاڵە، ئاماژەی بەوەیش کرد بە توندی داوای لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر دەکات لەبارەی ئەوانەی پشتیوانی دارایی ئەنتیفا دەکەن.
سەبارەت بە کوشتنی چالاکوانی کۆماریخواز، چارلی کیرک، ترەمپ باسی لەوە کردبوو کە سەدا سەد پێیوایە گرووپە چەپڕەوە ڕادیکاڵەکانی وەک "ئەنتیفا" بخرێنە چوارچێوەی گرووپی تیرۆری ناوخۆییەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن