سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ: "پێشوەچوونی گەورە لە غەززە هەیە"

Netherlands Antilles
برۆکسل AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە نوێنەرە تایبەتەکەی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف پێیڕاگەیاندووە ئاگربەست لە غەززە زۆر نزیکە و، ڕایگەیاند: "پێشوەچوونی گەورە لە غەززە هەیە".
پێش دەستپێکی دانیشتنی سەرکردەکانی لووتکەی ناتۆ کە لە شاری لاهای هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت، ترەمپ لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک ڕوتە کۆبووەوە.
لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا، ترەمپ باسی لە دوایین دۆخی ئاگربەستی ئیسرائیل-ئێران کرد.
ترەمپ ڕایگەیاند: "بە بڕوای من (ڕەوتەکە) زۆر باشە. زۆر باشە. (فڕۆکەکانی) ئیسرائیل دوێنێ گەڕانەوە. شانازیم پێوە کردن. لەبەرئەوە پێیانوابوو پێشێلکاری کراوە بۆیە دەستیان بە فڕین کردبوو. لە ڕووی تەکنیکییەوە ڕاستیان دەکرد، بەڵام ئەمە ئەنجامی باشی نەدەبوو. لەبەرئەوە فڕۆکەکانیان گەڕاندەوە".
سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ڕایگەیاند: "شەڕێکی گەورەیان کرد، وەک دوو منداڵ لە باخچەی قوتابخانە".
هەروەها ترەمپ باسی لەوە کرد کە پێیوایە دوای ڕێگەدان بە هەردوولا کە بۆ ماوەیەک شەڕ بکەن، ڕاگرتنیان ئاسان دەبێت.
سەبارەت بە ڕەوشی غەززەوە، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ تیشکی خستە سەر ئەوەی کە نوێنەرە تایبەتەکەی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف پێیڕاگەیاندووە ئاگربەست لە غەززە زۆر نزیکە و، ڕایگەیاند: "پێشوەچوونی گەورە لە غەززە هەیە''.
هەروەها سەبارەت بە ڕۆژەڤی لوتکەکە، ترەمپ باسی لەوە کرد کە داوای لە هاوپەیمانان کردووە خەرجییەکانی بەرگریی بگەیەننە سەدا پێنجی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی و، رایگەیاند: "ناتۆ لەگەڵ ئێمەدا زۆر بەهێز دەبێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن