جيهان

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتۆن کۆدەبنەوە

- نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: "ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە بینامین ناتانیاھو و دۆناڵد ترەمپ لە واشنتۆن بۆ تاوتوێکردنی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، کۆدبنەوە".

Said Amori  | 08.02.2026 - نوێکردنەوە : 08.02.2026
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتۆن کۆدەبنەوە

Quds

قودس ــ AA

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتۆن کۆدەبنەوە.

نووسینگە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئامانج لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانە.

ڕاشیگەیاندووە: "سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وای دەبینێت کە پێویستە سنووردارکردنی مووشەکی بالیستیکی و ڕاگرتنی پشتیوانی بۆ ئێران بخرێتە ناو ھەر دانوستانەکانەوە".

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان بنیامین ناتانیاھو کە لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو لە فلۆریدا بەڕێوەچوو، گرژییەکان لەگەڵ ئێران تاوتوێ کران.

ھەرلەوبارەیەوە میدیاکانی ئیسرائیل لەنێویاندا "ڕۆژنانەی مەعاریف" بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، بنیامین ناتانیاھو دوو کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی ئەتۆمی لەگەڵ وەزیرانی حکوومەتەکەی و سەرۆک پارتەکانی ھاوپەیمانی حکوومەت ئەنجام دەدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın