سەرکۆمار ئەردۆغان گەیشتە کوێت
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە بۆ ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوەی فەڕی سەردانی کوێت-ی کردووە، لە ڕێوڕەسمێکی فەڕمییدا پێشوازی لێکرا.
Istanbul
کوێت - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوەی فەڕی گەیشتە کوێت.%2F20251021_2_71295507_118318004.jpg)
سەرکۆمار ئەردۆغان، کاتژمێر ١٢:٣٠ بە فڕۆکەی تایبەتی "TRK" گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوێت و، لە ڕێوڕەسمێکی فەڕمییدا لەلایەن میری وڵاتەکە، مەشعەل ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح-ەوە پێشوازی لێکرا.
لە ڕێوڕەسمی پێشوازیەکەدا وەزیری ئاوەدانکردنەوەی کوێت، د. نورا محەمەد ئالمەشعان و وەزیری بەرگریی، عەبدوڵڵا عەلی ئەلسەباح و وەزیران و بەرپرسانی کوێت و کارمەندانی باڵیۆزخانەی تورکیا لە کوێت ئامادەبوون.
%2F20251021_2_71295507_118318003.jpg)
لەو سەردانەیدا هەریەک لە ھاوسەری سەرکۆمار ئەمینە ئەردۆغان و وەزیری دەرەوە، ھاکان فیدان و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئالپارسلان بایراکتار و وەزیری گەنجینە و دارایی، مەهمەت شیمشەک و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی مەهمەت فاتیح کاجر و وەزیری بازرگانیی، عومەر بوڵات و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە، عومەر چەلیک و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکی سیاسەتەکانی تەندروستیی، هالیت یەرەباکان و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی، ئۆزلەم زەنگین و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی (میت)، ئیبراھیم کاڵن و سەرۆکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، بورهانەددین دوران و سەرۆکی پیشەسازی بەرگریی سەرۆکایەتی کۆمار، هالوک گۆرگون و گەورە ڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای کڵچ یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.
سەرکۆمار ئەردۆغان، دوای ڕێوڕەسمەکە بەرەو کۆشکی بەیان بەڕێکەوت، کە تیایدا لەگەڵ میری کوێت ئەلسەباح کۆبوونەوەی دووقۆڵی و نێوان شاندەکان ئەنجام دەدات.
چاوەڕوان دەکرێت سەرکۆمار ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەکان و ئەو ڕێککەوتننامانەی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا واژوو دەکرێن، بەشداری لە خوانێکی فەڕمییدا بکات، کە لەلایەن میری کوێت-ەوە پێشکەش دەکرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
