سەرکۆمار ئەردۆغان: "وەک تورکیا بەهەموو توانامانەوە بۆ باڵاده‌ستكردنی ئاشتیی و دیالۆگ تێده‌كۆشین"
سەرکۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان: "وەک تورکیا بەهۆشیاریی ئەو بەرپرسیارێتییەی مێژوومان، جوگرافیامان و شارستانییەتەکەمان پێی بەخشیوە، بەهەموو توانامانەوە بۆ باڵاده‌ستكردنی ئاشتیی و دیالۆگ تێده‌كۆشین".
Ankara
عه‌شقاباد - AA
سەرکۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان ڕایگه‌یاند: "وەک تورکیا بەهۆشیاریی ئەو بەرپرسیارێتییەی مێژوومان، جوگرافیامان و شارستانییەتەکەمان پێی بەخشیوە، بەهەموو توانامانەوە بۆ باڵاده‌ستكردنی ئاشتیی و دیالۆگ تێده‌كۆشین".
به بۆنه‌ی ڕاگه‌یاندنی ساڵی ٢٠٢٥ وه‌ک "ساڵی نێوده‌وڵه‌تیی ئاشتیی و متمانه" به بڕیاری کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ٣٠هه‌مین ساڵیادی پێگه‌ی بێلایه‌نیی هه‌میشه‌یی تورکمانستان، سهركۆمار ئه‌ردۆغان به‌شداری له "كوڕبهندی نێوده‌وڵه‌تیی ئاشتی و متمانه"دا کرد که له عه‌شقابادی پایته‌خت وڵاته‌كه سازکرا.
له گوتاره‌كه‌یدا سهركۆمار ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی توركیا كرد له به‌دیهێنانی ئاشتییدا له جیهاندا و، ڕایگه‌یاند: "وەک تورکیا بەهۆشیاریی ئەو بەرپرسیارێتییەی مێژوومان، جوگرافیامان و شارستانییەتەکەمان پێی بەخشیوە، بەهەموو توانامانەوە بۆ باڵاده‌ستكردنی ئاشتیی و دیالۆگ تێده‌كۆشین".
ڕاشیگه‌یاند: "پەرۆشترین ئاواتمان کۆتاییهاتنی جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینایه كه درێژه‌ی هه‌یه. ئامادەی پێشکەش كردنی پشتیوانی کردەیین بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان به ئاڕاسته‌ی ئاگربەست و ئاشتیی، لە سەرووی هەموویانەوە پرۆسەی ئیستانبوڵ".
سه‌باره‌ت به پرسی فه‌ڵه‌ستین، سهركۆمار ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند: "بە پێویستی دەزانین فەڵەستینییەکان لە هەموو قۆناغەکانی بنیاتنانی ئاشتییدا بەشدار بن و هاوكار بن. ئامانجی کۆتایی چارەسەری دوو دەوڵەتییە. فۆرموڵەی ئەمە لە ئازارەکانی خوشك و برا فەڵەستینییەکانمان، لە خەباتی بەشکۆیان و لە ڕێسا نێودەوڵەتییەکاندا تۆمارکراوە".
گوتیشی: "سەرەڕای پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل ئاگربەستە بەردەوامەکە(لە غەززە) ناسكه. له‌به‌رئه‌وه پشتیوانی بەهێزی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پرۆسەکە مەرجی سەرەکییە و دەبێت بەردەوام بێت".
