سەرکۆمار ئەردۆغان: "هەموو تواناکانمان بۆ بەدیهێنانی ئاشتیی و ئارامیی و خستنەکاری دیپلۆماسیی دەخەینەگەڕ"
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "وەک تورکیا هەموو تواناکانمان دەخەینە گەڕ لە پێناو چەسپاندنی ئاشتیی و ئارامیی و سەرلەنوێ خستنەکاری دیالۆگ و دیپلۆماسیی".
Ankara
ڕیزە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "وەک تورکیا هەموو تواناکانمان دەخەینە گەڕ لە پێناو چەسپاندنی ئاشتیی و ئارامیی و سەرلەنوێ خستنەکاری دیالۆگ و دیپلۆماسیی".
بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان بەشداری لەو بەرنامەیەی پیرۆزبایی جەژن لەگەڵ هاووڵاتیان کرد کە لە پارێزگای ڕیزە بەڕێوەچوو.
لە گوتارێکیدا کە لە کۆبوونەوەکە پێشکەشی کرد، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بەهێزترین پەیامی هاودەنگیی ئاڕاستەی هەموو ئەو دۆستانەمان دەکەم کە لە هەموو ئەو خاکانەی دڵمان بۆیان دەسووتێت بەتایبەتی غەززە، بە خەم، پەژارە و ئازارەوە جەژن بەڕێ دەکەن"
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە دۆخی ناوچەکە کرد و، ڕایگەیاند: "تیرۆری ناتانیاهو بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لە ئاشتیی هەرێمیی و جیهانی. ئەو هێرشانەی ناوەندەکەیان ئێرانە، ناسەقامگیریی ناوچەکەمانیان قووڵتر کردووەتەوە".
ڕاشیگەیاند: "باوەڕموایە پشتیوان بە خودا بە پشتیوانیکردیی یەکتر بە ئومێد و سەبر و خۆڕاگرییەوە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا ئەم قۆناغی تاقیکردنەوەیەی ناوچەکەمان تێدەپەڕێنین. وەک جیهانی ئیسلام، هەوڵ دەدەین ڕێگەیەکی دیکە کە پڕیەتی لە کۆسپ، چاڵ، پیلان و تەڵە تێبپەڕێنین".
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر هەوڵەکانی تورکیا کردەوە بۆ بەدیهێنانی ئاشتیی و، ڕایگەیاند: "وەک تورکیا هەموو تواناکانمان دەخەینە گەڕ لە پێناو چەسپاندنی ئاشتیی و ئارامیی و سەرلەنوێ خستنەکاری دیالۆگ و دیپلۆماسیی"
ڕاشیگەیاند: "بە هەوڵ و تەقەلای ئێمەش بڕیار درا بە ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان لە جەژندا. هیوادارین ئەم ئارامییە کاتییە ببێتە هەمیشەیی".
