جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان: "هەموو بەیەکەوە بەئامانجی تورکیای بێ تیرۆر دەگەین"

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "بچووکترین لێبوردەییمان نییە بۆ بچووکترین قسە، لێدوان، هەڵوێست و کردارێک کە یادی پیرۆزی شەهیدانمان و دڵی غازییەکانمان بریندار بکات".

Mümin Altaş  | 18.09.2025 - نوێکردنەوە : 19.09.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "هەموو بەیەکەوە بەئامانجی تورکیای بێ تیرۆر دەگەین"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بچووکترین لێبوردەییمان نییە بۆ بچووکترین قسە، لێدوان، هەڵوێست و کردارێک کە یادی پیرۆزی شەهیدانمان و دڵی غازییەکانمان بریندار بکات".

لە میانی بەشداری کردنی لە "ڕێوڕەسمی تیروپشکی دامەزراندنی کەسوکاری شەهید، غازی و کەسوکاری غازییەکان لە دامودەزگاکانی حکوومەتدا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە کۆبوونەوە لەگەڵ کەسوکاری شەهید، غازی و کەسوکاری غازییەکاندا لەو ڕێوڕەسمەی لەلایەن وەزارەتی خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە ڕێکخرابوو.

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە بچووکترین لێبوردەییان نییە بۆ بچووکترین قسە، لێدوان، هەڵوێست و کردارێک کە یادی پیرۆزی شەهیدان و دڵی غازییەکان بریندار بکات.

ڕاشیگەیاند: "گۆڕی شەهیدانمان هەر یەکێکیان سەنگەرێکن کە دژی بازنەی ناپاک و داگیرکەر هەڵکەندراون کە کار بۆ ئیمپریالیستەکانیان دەکەن. ئەو سەنگەرانە نەشکان و ناشکێن''.

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە بەدرێژایی سەدان ساڵ لەم خاکە حوکممان کرد کە ئەوانەی ئێستا هێرشمان دەکەنەسەر تەنیا دوو سێ نەوە پێش ئێستا هاتونەتە سەری. نیزاممان بەگشت جیهان بەخشی، بوینە شمشێری دادپەروەری و، گوتی: "بەهێزترین کاردانەوە بەرامبەر ئەو جینۆسایدەی ٢٣ مانگە بە بەرچاوی هەموو مرۆڤایەتییەوە ئەنجام دەدرێت، هەر گەلی تورک و کۆماری تورکیا نیشانیان دا".

ڕاشیگەیاند: "ئێمە لەم جوگرافیایەدا نە میوانین نە داگیرکەرین. ئێمە لەم جوگرافیایەدا خاوەن ماڵین. هەزار ساڵە لێرەین. تا ڕۆژی دواییش هەر لێرە دەبین".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە هەوڵەکانیان کرد بۆ پاراستنی ناوچەکە و، ڕایگەیاند: "پشتیوان بە خودا ئەو پلانانەی ئامانجیان گیرۆدە کردنی ناوچەکەمانە بە ناسەقامگیریی سەرناگرن. ئیمپریالیست و زایۆنیستە خوێنڕێژەکان بە ئامانجەکانیان ناگەن".

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە تواناکانی تورکیا کرد و، ڕایگەیاند: "بە ئیزنی خودا خاوەنی ئەو توانا، هێز، لێهاتوویی، دووربینی و داناییەین کە بتوانین هەموو جۆرە گەمەیەک تێکبدەین و شکست بە هەموو جۆرە سیناریۆیەک بهێنین".

گوتیشی: "بێ ئەوەی بکەوینە ژێر کاریگەری هاندانەکان، پێداگرانە بەردەوام دەبین لە ڕێپێوانی پیرۆزمان. دەست لەناو دەست بەبرایەتی هەتاهەتاییمان، یەکگرتوویی و پێکەوەبوونمان گەمەکان تێکدەدەین".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە گرنگیی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر کرد و، ڕایگەیاند: "هەموو بەیەکەوە بەئامانجی تورکیای بێ تیرۆر دەگەین. بەبێ ئەوەی ئەمانەتی شەهید و غازییەکانمان لەکەدار بکەین، ئەو پرۆسەیە بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام دەگەیەنین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın