سەرکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع فەرمانێکی لە بارەی کوردەوە دەرکرد
ئەمڕۆ ھەینی، سەركۆماری سووریا ئەحمەد شەرع فەرمانێکی چەند خاڵیی لە بارەی کوردەوە بە ژمارە ١٣ لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ دەرکرد و تێییدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە زمانی کوردیی بەشێکی دانەبڕاوی شوناسی نیشمانیی یەکگرتووی سووریایە.
Arbil
ههولێر - AA
سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع فەرمانێکی لە بارەی کوردەوە دەرکرد و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە پێکھاتەی کورد بەشێکی بنەڕەتی و ڕەسەنی گەلی سووریان و زمانی کوردییشی وەک زمانێکی نیشتمانیی ناساند و ڕۆژی نەورۆزیشی لە سووریا کردە پشووی فەرمی.
ئەمڕۆ ھەینی، سەرۆماری سووریا ئەحمەد شەرع فەرمانێکی چەند خاڵیی بە ژمارە ١٣ لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ دەرکرد و تێییدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە زمانی کوردیی بەشێکی دانەبڕاوی شوناسی نیشمانیی یەکگرتووی سووریایە.
ئەی گەلی کوردمان، نەوەکانی سەڵاحەدین!
— خودا چاکە و تەقوای لە ئینتیما بە باڵاتر داناوە. نەخێر سوێند بە خودا عەرەبێک هیچ باڵادەستییەکی بەسەر کوردێک، تورکێک یان کەسێکی دیکەدا نییە. باڵادەستی تەنیا بە لەخوداترسان و تەقوا دەپێورێت جا کەسەکە لە هەر نەتەوەیەک بێت
🎙️ ئەی گەلی کوردمان،… pic.twitter.com/QrJhvtkPCY
لە خاڵیی یەکەمی فەرمانەکەی سەرکۆماری سووریادا ھاتووە: "ھاووڵاتییانی کوردی سووریا بە بەشێکی بنەڕەتی و ڕەسەنی گەلی سووریا دادەنرێن، و ناسنامەی کولتووریی و زمانییان بە بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەی نیشتمانیی سووریای فرەچەشن و یەکگرتوو دادەنرێت".
ھەروەھا لە خاڵەکانی دیکەی فەرمانەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە: "دەوڵەت پابەند دەبێت بە پاراستنی فرەچەشنیی کولتووری و زمان و، مافی ھاووڵاتییانی کورد مسۆگەر دەکات لە زیندووکردنەوەی کەلەپوور و ھونەرەکانیان و پەرەپێدانی زمانی دایکیان لە چوارچێوەی سەروەریی نیشتمانیدا، زمانی کوردی بە زمانێکی نیشتمانی دادەنرێت و ڕێگە دەدرێت بە وانەگوتنەوەی لە قوتابخانە حکوومی و تایبەتەکاندا، لەو ناوچانەی کە کورد ڕێژەیەکی بەرچاوی دانیشتووانەکەی پێکدەھێنن، وەک بەشێک لە پڕۆگرامی ئارەزوومەندان یان وەک چالاکییەکی کولتووریی فێرکاری".
لە بەشێکی دیکەی فەرمانەکەدا ھاتووە: "کارکردن بە ھەموو ئەو یاسا و ڕێکارە نائاساییانە ھەڵدەوەشێتەوە کە بەھۆی ئەنجامی سەرژمێریی ساڵی ١٩٦٢ لە پارێزگای حەسەکە کاریانپێکراوە و رەگەزنامەی سووری دەبەخشرێتە ھەموو ئەو ھاووڵاتییانەی بە ڕەچەڵەک کوردن و لەسەر خاکی سووریا نیشتەجێن لەگەڵ یەکسانی تەواویان لە ماف و ئەرکەکاندا".
لەبارەی جەژنی نەورۆزیشەوە لە فەرمانەکە ئاماژە بەوەکراوە کە: "دیارییکردنی جەژنی "نەورۆز لە (٢١ی ئازار) وەک پشووی فەرمیی لە سەرتاسەری وڵات بەو پێیەی جەژنێکی نیشتمانییە، دامەزراوە ڕاگەیاندن و پەروەردەییەکانی دەوڵەت پابەند دەبن بە گرتنەبەری گوتارێکی نیشتمانیی گشتگیر و بەپێی یاسا ھەر جۆرە جیاکاری یان پەراوێزخستنێک لەسەر بنەمای نەتەوەیی یان زمانی قەدەغەیە و، ھەر کەسێک ھانی فیتنەی نەتەوەیی بدات بەپێی یاسا کارپێکراوەکان سزا دەدرێت".
لە دوو خاڵی کۆتایی فەرمانەکەدا ھاتووە کە: "وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرپرس دەبن لە دەرکردنی ڕێنماییە جێبەجێکارییە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەم مەرسوومە، ھەر لایەنە و بەپێی پسپۆڕیی خۆی، ھەروەھا ئەم مەرسوومە لە ڕۆژنامەی فەرمییدا بڵاودەکرێتەوە و لە ڕێکەوتی دەرچوونیەوە بە کارا دادەنرێت".
