سەدان موسڵمان بەربانگیان لە گۆڕەپانی تایمز'ی نیویۆرک کردەوە
New York
نیویۆرک - AA
سەدان موسڵمان بەربانگیان لە قەرەباڵغترین و بە ناوبانگترین گۆڕەپانی نیویۆرک بە ناوی تایمز کردەوە.
بۆ پێنجەمین ساڵ لەسەر یەک لەسەر داوای هەژمارێک بە ناوی "Wayoflifesq" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەدان ژن و پیاو لە گۆڕپانی تایمز ئامادە بوون.

موسڵمانان بە ئامادەبوونیان لە گۆڕەپانەکە کە لە لایەن پۆلیسی شارەکەوە دەپارێزرا، بەربانگیان کردەوە و نوێژیان کرد و نزایان خوێند.
لە بەربانگەکەدا هەروەها هەزار و ٥٠٠ سەبەتەی خۆراک دابەش کرا.
هاوکات هەزار و ٢٠٠ قورئانیش بەسەر ئامادەبوواندا دابەش کرا.

