جيهان, تەكنەلۆجيا و زانست, archive

سکاڵای گشتی لەسەر فەیسبوک

بە تۆمەتی بەکارھێنانی ئەکاونتی بەشداربووان بۆ بەرژەوەندیی خۆی سکاڵای گشتیی لەسەر کۆمپانیای فەیسبوک تۆماردەکرێ.

04.01.2014 - نوێکردنەوە : 04.01.2014
سکاڵای گشتی لەسەر فەیسبوک

كالیفۆرنیا

لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا دوو لە بەشداربووانی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك بە تۆمەتی ئەوەی كۆمپانیای فەیسبوك بەشی پەیامی تایبەتی تەواوی بەشداربووانی كالیفۆرنیای بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەكارھێناوە، دوای ئەوەی ئەو رووداوە خەڵكی كالیفۆرنیای بێزاركرد، دوو بەشداربووی تۆڕەكە سكاڵای گشتییان لە دادگا تۆماركرد.

بەپێی زانیارییەكان كۆمپانیای فەیسبووك پەیامی تایبەتیی بۆ رێكلامی چەندین كۆمپانیا و كاری بازرگانی بەكارھێناوە، كە ئەوە بەپێی بەندەكانی یاسا پێشێلكارییە.

ماتیو كامبڵ و میخایل ھارلێی كە دوو بەشداربووی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوكن و ھەستاون بە تۆماركردنی سكاڵا گشتییەكە، ئەو كارە بە پێشێلكاریی دەزانن و لە سكاڵانامەكەدا داوایانكردووە كۆمپانیای فەیسبوك دەبێ بۆ ھەر پێشێلكارییەك بڕی ١٠ ھەزار دۆلار بداتە هەرووكیان.

گوتەبێژی فەیسبوك ئەوەی بە تۆمەتباركردنێكی نابەجێ وەسفكرد و گوتی كە متمانەیان بەخۆیانە و دەتوانن نادروستی ئەو سكاڵایە بۆ دادگا بسەلمێنن. 

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın