سوپای پاسدارانی ئێران: "لهمهودوا لێبوردەیی بەرامبەر خۆپێشاندهران نیشان نادهین"
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی كردهوه، لێبوردەیی بەرامبەر ئەو کەسانە نیشان نادەن کە بەشداریان لەو خۆپێشاندانانەدا کردووە کە بەهۆی کێشە ئابوورییەکانەوە سهریان ههڵداوه.
ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (ISNA)، ڕاگەیاندراوێکی فەرماندەیی سوپای پاسدارانی پارێزگای لۆڕستانی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە دوایین گوتاری ڕێبەری ئێران، عەلی خامنەیی له بارهی خۆپێشاندانەکان كراوە و، هاتووە: "بە لهبهرچاوگرتنی تێکدانی موڵک و ماڵی گشتیی و ئۆتۆمبێلی تایبەتی هاووڵاتیان، بەکارهێنانی ئاشکرای چەکی و هەوڵدان بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژەی کوشتار، سەردەمی چاوپۆشی و لێبوردەیی بەرامبەر ئەنجامدەرانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە کۆتایی هاتووە".
ههروهها لە ڕاگهیاندراوەکەدا خۆپێشاندەران وەک داردهستی دوژمنانی دەوڵەتی ئێران ناوزهند کراون و، هاتووە: "هاندەران، ڕێکخەران و سەرکردەکانی ئەم جووڵە دژە-ئاسایشانە، لە چوارچێوەی یاسادا و لە کورتترین ماوەدا ئەو سزایە وەردەگرن کە شایستەیانە. هەموو توخمە سەرەکی و جێبەجێکارەکانی ئەم پیلانگێڕییانە تا کۆتا کەس دەستنیشان دەکرێن و دەستگیر دەکرێن".
ڕێبەری ئێران خامنەیی، لە گوتارێکیدا لە ٣ی کانوونی دووەمدا ڕایگهیاند: "ناڕەزایی دەربڕین شتێکی گونجاوە، بەڵام ناڕەزایی جیاوازە لە نانەوەی پشێوی. گفتوگۆ لەگەڵ ئەوە دهكهین كه ناڕەزایی دەردەبڕێت، بەڵام گفتوگۆ كردن لهگهڵ ئهوهی پشێوی دەنێتەوە هیچ واتایەکی نییە. دەبێت سنوورێک بۆ ئاژاوەگێڕان دابنرێت".
