سوپای سۆماڵ ١٣٦ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلشەباب-ی لە چالاکی خست

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سوپای سۆماڵ لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی شابیلی خواروو، ١٣٦ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلشەباب-ی لە چالاکی خست.
کەناڵی فەرمی سۆماڵ بڵاوی کردەوە، هێزە تایبەتەکان سەربە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی و سوپای ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلشەباب لە ناوچەی شابیلی خواروو ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٣٦ چەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون لەنێویاندا سێ سەردەستەی رێکخراوەکە بەناوەکانی موعەلیم سەڵاحی، سەلمان دیری و موعەلیم خاشی.
لە میانی دوو هەفتەی رابردوودا لە سەرتاسەری وڵاتدا، سەدان چەکداری ئەو رێکخراوە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا لە چالاکی خراون.
سوپای سۆماڵ پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە لەو ئۆپەراسیۆنانەی کە نزیکەی شەش مانگە بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلشەباب ئەنجامی دەدات و دەیان شار، شارۆچکە و گوندی کۆنترۆڵ کردووەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن