سوپای ئیسرائیل چووە ناو ژمارەیەک گوندی باشووری سووریا
سوپای ئیسرائیل پێشێلکارییەکی نوێی لە باشووری سووریا ئەنجامدا و چووە ناو ژمارەیەک گوندی سەربە پارێزگای قونەیترە باشووری سووریا.
Syria
قونەیترە ــ AA
سوپای ئیسرائیل لە بەردەومی پێشێلەکردنی سەروەیی خاکی سووریا، چووە ناو ژمارەیەک گوندی سەربە پارێزگای قونەیترە.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا سانا بڵاوی کردەوە کە سوپای ئیسرائیل پێشێلکاری نوێی لە باشووری سووریا ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە چوارچێوەی پێشێلکارییە نوێیەکەدا، ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو ژمارەیەک گوندی سەربە پارێزگای قونەتیرە.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە، دەوروبەری بەنداوی مەنتەرە سەربە پارێزگای قونەتیرە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆردومان کرا.
