سوپای ئیسرائیل: "٤٠ دامەزراوەی بەرھەمھێنانی کەلوپەلی سەربازییمان لە تاران بۆردومان کردووە"
سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە میانی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ٤٠ دامەزراوەی بەرھەمھێنانی کەلوپەلی سەربازییان لە تاران بۆردومان کردووە.
Quds
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە میانی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ٤٠ دامەزراوەی بەرھەمھێنانی کەلوپەلی سەربازییان لە تاران بۆردومان کردووە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوەدراوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە میانی دوو ڕۆژی رابردوودا، زنجیرەیەک ھێرشی چڕیان کردووەتە سەر تاران پایتەختی ئێران.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ھێرشە ئاسمانییەکاندا، ٤٠ دامەزراوەی بەرھەمھێنانی کەلوپەلی سەربازیی لە تاران بۆردومان کراون.
ھەروەھا سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کردووە، بەشێک لەو ٤٠ دامەزراوانەی کە لە تاران بۆردومان کراون، تایبەت بوون بە بەرھەمھێنانی مووشەکی دژە فڕۆکە، مووشەکی دژە تانک و پەرەپێدان بە مووشەکی بالیستیکی.
تا ئێستا سوپای پاسداران بە فەرمی، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
