جيهان

سوپای ئیسرائیل سێ ھەزار و ٢٩٠ فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا دەستگیر کردووە

یانەی دیلی فەڵەستین: " لە ماوەی پێنج ڕۆژی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنی ڕاگرتنی مڕۆیی شەڕ، ١٦٧ فەڵەستینی لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون".

Ahmed Gouda  | 29.11.2023 - نوێکردنەوە : 29.11.2023
سوپای ئیسرائیل سێ ھەزار و ٢٩٠ فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا دەستگیر کردووە

Ramallah

قودس – AA

یانەی دیلی فەڵەستین ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، ھێزەکانی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا، سێ ھەزار و ٢٩٠ فەڵەستینیان دەستگیر کردووە.

یانەی دیلی فەڵەستین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ماوەی پێنج ڕۆژی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنی ڕاگرتنی مڕۆیی شەڕ، ١٦٧ فەڵەستینی لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون.

هەروەها باسی لەوەیش کردووە کە لە ماوەی پێنج ڕۆژی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنی ڕاگرتنی مڕۆیی شەڕ، ٤١ ڕۆژنامەنووس، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، ھێزەکانی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا، سێ ھەزار و ٢٩٠ فەڵەستینیان دەستگیر کردووە کە زۆرترینیان لە پارێزگای خەلیل باشووری کەناری ڕۆژئاوا بووە.

ڕاشیگەیاندووە لەو ژمارەیە، ١٢٥یان ئافرەتن کە لە زەوییەکانی ساڵی ١٩٤٨، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، ھێزەکانی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا، ١٤٥ منداڵی فەڵەستینیان دەستگیر کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın