
Baki
باكو – AA
وێڕای ئاگربه‌سته راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سوپای ئه‌رمینیا له قۆڵه جیاوازه‌كانه‌وه ته‌قه‌ی له یه‌كه مه‌ده‌نینشینه‌كان و سوپای ئازه‌ربایجان كرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند كه پێكدادانه‌كان به شێوه‌یه‌كی قورس له به‌ره‌كانی خواجه‌وه‌ند، فوزوڵی و گوبادڵی به‌رده‌وامن.
سه‌ربازانی ئازه‌ربایجان هه‌وڵه‌كانی سوپای ئه‌رمینیایان بۆ هێرشكردن شكست پێ هێنا و دوای ئه‌وه‌ی قوربانییان لێ كه‌وته‌وه سه‌ربازانی ئه‌رمینیا پاشه‌كشه‌یان كرد.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی یه‌كه‌ی ١٨ی پیاده‌ی بزوێنه‌ری سوپای ئه‌رمینیا خاپوور كراوه و له‌نێو سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئه‌رمینیایشدا سه‌رۆكی یه‌كه‌كه هه‌یه.
هه‌روه‌ها له قۆڵه جیاوازه‌كانی به‌ره‌كانی شه‌ڕ ژماره‌یه‌ك تانك، تۆپهاوێژ، فڕۆكه‌شكێن، سیسته‌می مووشه‌كی گراد، وێستگه‌ی رادار و شه‌ش ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تێك شكێندراون و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی ئه‌رمینیاش له‌چالاكی خراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له به‌ره‌كانی جه‌نگ سوپای ئازه‌ربایجان باڵاده‌سته.
ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا رێككه‌وتوون و كاتژمێر ٠٩:٠٠ی ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌م ئاگربه‌ستی كاتیی به مه‌به‌ستی مرۆیی له قه‌ره‌باغ راگه‌یه‌ندرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن