سوورییەکانی ناو تورکیا دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان
محەمەد تەها، کە ڕووی لە دەروازەی سنووری ئۆنجوپنار کردووە لە کلیس بۆ گەڕانەوە بۆ سووریا: ''جەنگ تەواو بوو. ئەسەد ڕۆیشت. ئیدی هەموو شتێک جوان دەبێت''.

Kilis
کلیس - AA
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا کە ٦١ ساڵ ئەو وڵاتەی بەڕێوەبرد، گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییە سووریانە بۆ زێدی خۆیان کە لە میانی جەنگی ناوخۆی وڵاتەکەیدا پەنایان بۆ تورکیا هێنابوو، درێژەی هەیە.
سوورییەکان کە لە دەروازەی سنووری ئۆنجوپنار لە کلیس، قەرەباڵغیان دروست کردووە، لە دوای ڕێکارییەکان ناوەندی گەڕانەوەی کۆچبەران، دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
محەمەد تەها (٤٥ ساڵ) کە ڕووی لە دەروازەی سنووری ئۆنجوپنار کردووە لە کلیس بۆ گەڕانەوە بۆ سووریا، سوپاسی تورکیای کرد کە میوانداری کردوون.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، تەها ڕایگەیاند: ''تورکیا زۆر هاوکاری ئێمەی کرد. خودا لە گەلی تورکیا و سەرۆک ئەردۆغان ڕازی بێت. جەنگ تەواو بوو. ئەسەد ڕۆیشت. ئیدی هەموو شتێک جوان دەبێت".
عەلی مستەفا (١٧ ساڵ) کە ١٠ ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕووی لە تورکیا کردووە و لە ئێستادا دەگەڕێتەوە بۆ سووریا، ڕایگەیاند: ''لە تورکیا کارمان کرد و خوێندمان. ئێستا دۆخەکە باش بووە. پشتیوان بەخودا دەچین بۆ سووریا''.
مستەفا سوپاسی تورکیای کرد و، ڕایگەیاند: ''خودای لێی رازی بێت. نمەکی تورکیامان کرد. سوپاسی دەکەین".
فاتمە زەهرا حوسێن (١٤ ساڵ) کە لەگەڵ خێزانەکەیدا دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی، باسی لەوە کرد کاتێک تەمەنی سێ ساڵان بووە هاتوون بۆ تورکیا.
فاتمە باسی لەوە کرد کە لە تورکیا چووەتە قوتابخانە و فێری تورکی بووە و ڕایگەیاند: ''زۆر دڵخۆشم کە دەگەڕێمەوە بۆ ولاتەکەم. سوپاسی تورکیا دەکەم''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن