جيهان

سووریا ... کوژرانی دوو گەورە تیرۆريستی داعش

- لە پارێزگای دێرازۆر دوو گەورە تیرۆريستی داعش لە ئۆپەڕاسیۆنێکی یەپەگەدا کوژران.

23.05.2020
سووریا ... کوژرانی دوو گەورە تیرۆريستی داعش

Washington DC

واشنتۆن - AA

هاوپەیمانی بەرەنگاربوونەوەی داعش کە ئەمریکا رابەرایەتی دەکات لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە رێکخراوی تیرۆرستی یەپەگە/پەکەکە لە پارێزگای دێرازۆری سووریا ئۆپەڕاسیۆنێکی بۆسەر مۆڵگەیەکی تیرۆريستانی داعش ئەنجامداوە و تیایدا بەناو بەرپرسی باکووری بەغدادی رێکخراوەکە ئەحمەد ئیسماعیل زاوی و بەناو بەرپرسی لۆجیستی رێکخراوەکە ئەحمەد عەبدو موحەمەد حەسەن جوغایفی کوژراون.

لە راگەیەندراوەکەدا بانگەشەی ئەوەش کراوە کە کوژرانی ئەو دوو گەورە تیرۆريستە، دەبێتە هۆی کۆتاییپێهێنانی پەلامەرەکانی داعش بۆسەر هاووڵاتییانی مەدەنی و هێزەکانی هاوپەیمانان.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın