جيهان

سوودان.. ھێرشێکی ھێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر ناوچەیەکی دارفور ژمارەیەک کوژران و برینداربوونی لێکەوتەوە

دەستەی پارێزەرانی فریاکەوتن لە سوودان ڕایگەیاند، پێویستە دادگای تاوانی نێودەولەتی لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەدا بکات کە لە ھەرێمی دارفور ئەنجامدراون.

Adel Abdelrheem  | 24.02.2026 - نوێکردنەوە : 25.02.2026
سوودان.. ھێرشێکی ھێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر ناوچەیەکی دارفور ژمارەیەک کوژران و برینداربوونی لێکەوتەوە

Sudan

سوودان ــ AA

دەستەی پارێزەرانی فریاکەوتن لە سوودان ڕایگەیاند کە ھێزەکانی پشتیوانی خێرا ھێرشیانکردووەتە سەرناوچەی موستەریحە سەربە ھەرێمی دارفور ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە و بەھۆیەوە ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربوون.

دەستەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی پشتیوانی، ھێرشیانکردووەتە سەر ناوچەی موستەریحە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ھێرشەکەدا، ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربوون، ھەروەھا ژمارەیەک ھاووڵاتییان لە ناوچەکە سووتێنراون.

باسی لەوەش کردووە کە ھەر لە میانی ھێرشەکەدا، زیانێکی زۆر بە بنگەی تەندروستی و بازاڕ و بارەگاکانی حکوومەت لە ناوچەکە کەوتووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەو ھێرشە، پێشێلکردنی ڕوونی یاسای نێودەوڵەتی و مافەكانی مرۆڤە، ھەروەھا دەچیتە چوارچێوەی تاوانی دژبە مرۆڤایەتی.

ڕاشیگەیاندووە کە پێویستە دادگای تاوانی نێودەولەتی لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەدا بکات کە لە ھەرێمی دارفور ئەنجامدراون.

تا ئێستا ھێزەکانی پشتیوانی خێرا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın