جيهان, عێراق

سوودانی: "پەیوەندی نێوان بەغدا و واشنتۆن لەسەر بنەمای دیالۆگی بنیاتنەر دامەزراوە"

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی پەیوەنییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ جەختی لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە ھەر ھەنگاوێکی تاکلایەنە لە دەرەوەی چوارچێوەی پەیوەندی و ڕاوێژکردن کردەوە.

Zana Natık Kerem  | 22.10.2025 - نوێکردنەوە : 22.10.2025
سوودانی: "پەیوەندی نێوان بەغدا و واشنتۆن لەسەر بنەمای دیالۆگی بنیاتنەر دامەزراوە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە پەیوەندی نێوان بەغدا و واشنتۆن لەسەر بنەمای دیالۆگی بنیاتنەر دامەزراوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ قسەی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا، ھەروەھا درێژەدان بە ھەوڵە ھاوبەشەکان کراوە، ئەوەش بە ئامانجی چەسپاندنی ھاوبەشی قوڵ و فرەڕەھەندی نێوان ھەردوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کولتووری، ئەمنی و سەربازیدا.

باسی لەوەش کردەوە کە ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق پابەندبوونی حکوومەتەکەی دووپات کردووەتەوە بۆ پاراستنی ھاوکاری دوو قۆڵی و ھەنگاونان بەرەو پێشەوە لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا گەیشتوونەتە ئەنجام، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان وەبەرھێنانەوە ھەیە بۆ بازرگانیکردن و ڕەخساندنی کەشوھەوای لەبار بۆ وەبەرھێنان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق، بە شێوەیەک بەرجەستەی دیدگای ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات بێت.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، محەمەد شیاع سوودانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەغدا و واشنتۆن لەسەر بنەمای دیالۆگی بنیاتنەر دامەزراوە، ئەوەش لە چوارچێوەی ڕاوێژ و ھەماھەنگی بەردەوام بۆ بەدیھێنانی ئامانجە ھاوبەشەکان و جەختی لە پێویستی دوورکەوتنەوە لە ھەر ھەنگاوێکی تاکلایەنە لە دەرەوەی چوارچێوەی پەیوەندی و ڕاوێژکردن کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ھەردوولا باسیان لە شایستەی دەستووری کردووە بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق لەوبارەیەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق، پابەندبوونی حکوومەتەکەی بۆ بەھێزکردنی پڕۆسەی دیموکراسی دووپات کردووەتەوە، بەشێوەیەک سەقامگیری سیاسی و گەشەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا بچەسپێنێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın