
عەفرین
گوندەكانی دۆڵی جۆمە كە دەكەونە هاوشانی شاری عەفرین لە باكووری رۆژئاوای سووریا، بە زۆرترین ئەو ناوچانە ناسراون كە هەناری تێدا دەچێنرێن و وەك میوەیەكی تازە دەخۆرێت و سركەی هەنارشی لێ دروست دەكرێت كە لە چێشتی خۆراكەكان بەكار دەهێنرێت، وەك ئاماژەی پێدەكرێت، ژمارەی دارەكانی هەنار لە عەفرین نزیكەی یەك ملیۆن دار دەبێت و بە سەرچاوەی داهاتی زۆرێك لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە دادەنرێت.
لەمبارەیەوە جووتیار رەجەب خەلیل سەبارەت بە وەرزی هەنار بۆ ئاژانسی ئانادۆلو گوتی: "لەگەڵ سەرەتای وەرزی پاییز لە هەموو ساڵێكدا وەرزی پێگەیاندتی هەنار دەستپێدەكات و تا وەرزی تەواوبوونی وەرزی زستان بەردەوام دەبێت".
خەلیل دەشڵێت، دوای كردنەوەی هەنار لە دارەكان، سركەیان لێ دروست دەكرێت كە بۆ هەندێ لە خۆراكە جۆراجۆرەكان بەكار دەهێننن و بەشێكشی راستەوخۆ لە بازاڕەكان دەفرۆشن و بەشێكی دیكەش لە شوێنێك كە پێدەگوترێت "سابوورە" هەڵدەگرن.
جووتیارەكە باس لە سابوورە دەكات، چەند جۆرێك لە هەنار هەن وەك "شیرین، ترش، میخۆش، عسفوری، سمسمی، تەمووزی"، بەرهەمی ئەو هەنارانە لە بازاڕەكانی پارێزگای حەلەب دەفرۆشرێت و بەشێكشی بۆ پارێزگاكانی سووریا بۆ فرۆشتن رەوانە دەكرێت و بۆ وڵاتانی دەرەوەش رەوانە دەكرێن بەتایبەتیش بۆ عێراق و توركیا.
سەبارەت بە چۆنیەتی دروستكردنی سركەی هەنار فاتمە بیلال بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دوای كردنەوەی هەنارەكان لە دارەكان، هەڵدەستین بە پاككردنەوەیان و ئەوانەی خراپ بوونە فرێیدەدەین، پاشان هەر هەنارێك لە چەقۆ دەكەینە دوو بەشەوە و دواتر بە داری بچووك لە تۆكەڵەكان دەدەین و دەنكە هەنارەكان هەڵدەوەرێنیین".
ناوبراو ئاماژە بەوەشدەكات، دوای ئەوەش ئاوی هەنارەكە بەرێگەی پاڵاوگەوە دەپاڵاوێن و پاشان دەیخەنە نێو مەنجێڵێكی گەورەی مسەوە بۆ ماوەی 4 تا 6 سەعات لە ژێر ئاگرێكی بەهێز دەكۆڵینن.
فاتمە بیلال راشیگەیاند، دوای ئەوەی ئاوی هەنارەكە دەكۆڵێنن لەلایەك دایدەنێن تا سارد بێتەوە و پاشان دەیخەنە نێو مەنجەڵەوە كە بۆ چێشتەكانی خۆراك ئامادەی دەكەن و بەشێكشی لە بازاڕەكان دەفرۆشن كە یەك كیلۆ لەو سركە هەنار بە 700 لیرەی سووری كە دەگاتە 2 دۆلار دەفرۆشن.
سەبارەت بە بەكارهێنانی سركەی هەنار لە چێشتەكانی خۆراك، ئافرەتی ماڵەوە زەینەب عومەر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "سركەی هەنار بۆ زۆرێك لە چێشتەكانی خۆراك لە چێشتەخانەكانی سووری بەكار دەهێنرێت، چونكە ئەوە تامێكی زۆر خۆش بە خۆراكەكان دەبەخشێت".
زەینەب دەشڵێت، سركەی هەنار بەشێوەیەكی تایبەت بۆ زەڵاتە و موقەبیلاتەكانی شامی وەك تەپولە و فەتووش بەكار دەهێنرێت هەروەها بۆ خۆشكردنی تامەكانیشیان دەخرێتە سەر گۆشت و مریشك بەتایبەتیش بۆ خۆرادنی كۆلێرە بەگۆشت.
لە لایەكی دیكەوە پسپۆڕ لە تەندروستی گشتی نیزال حەسەن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باس لە سوودەكانی سركەی هەنار دەكات و ئاماژە بەوەدەكات، هەنار ئەگەر بە میوەی تازە یان لەسەر شێوەی شەربەت یان بە سركە بێت، سوودی زۆری هەیە، بەتایبەتی، خولە خوێنەكان چالاك دەكات و گەشی لەشیش بەهێز دەكات و مادە خۆراكییەكانیش هەڵدەمژێت.
حەسەن ئەوەش دەخاتە روو، سركەی هەنار دژە ئەكسدە و مادەی فیتامینی "C" و كۆمەڵەی فیتامینی "B" تێدایە كە یارمەتی كەمكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ" لە خوێن دەكات و خۆرادنی ئەو سركەیەش هەروەها سوود بە دڵ و بۆڕییەكانی خوێن و تەندروستی چاو دەبەشخێت و ئەمە جگە لەوەی یارمەتی كەمكردنەوەی كێش دەدات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن