
ئەنقەرە
لێکۆڵینەوەیەک لە وڵاتی ئەمریکا ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری جامای بەناوبانگ بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە ژمارەی جگەرەکێشان لە زیادبووندایە.
ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لە چوارچێوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و جیھان ئەنجامدراوە، ئامارەکانی لەبارەی جگەرەکێشانی وڵات بڵاوکردۆتەوە رایگەیاندووە: لە ماوەی ٣٠ ساڵدا ژمارەی جگەرەکێش بەرەو زیادبوون چووە و لەو ماوەیەدا ژمارەی تلیاککێش لە جیھان دا لە ٧٢١ ملیۆنەوە زیادیکردووە بۆ ٩٦٧ ملیۆن کەس.
ھەروەھا لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە رێژەی بەکارھێنانی جگەرە و تلیاک لە وڵاتانی چین، ئەندۆنیزیا، بەنگلادش، روسیا زۆر بەرزەو ئەوانە لە ریزی پێشەوەی بەکار بردندان.
ساڵی ١٩٨٠ لە ھەر ١٠ پیاوێک، چواری جگەرەکێش بوون. لە ھەر ١٠ ئافرەتێک یەکێکیان جگەرەی کێشاوە. بەڵام بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٢ لە ١٠ پیاو سیانیان جگەرەکێش بوون، لە ٢٠ ئافرەتدا جگەرەکێشێک ھەبووە.
لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە، کەمترین رێژەی بەکاربردنی توتن لە وڵاتانی ساوتۆمێ و پرینسیپی، نایجیریا، ئەسیوپیا، غانا تۆمارکراوە.