زۆربەی ئیسرائیلییەکان پاڵپشتی لە کۆتایی ھێنان بە ژیانی سیاسی ناتانیاھو دەکەن
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەک کە لەلایەن ڕۆژنامەی "مەعاریف"ی ئیسرائیلی بڵاوکراوە، ٥٣ لەسەدای ئیسرائیلییەکان وای دەبینن کە ئێستا کاتی ئەوە ھاتوو، کۆتایی بە ژیانی سیاسی سەرۆکوەزیران، بنیامین ناتانیاھو بھێندرێت.
Quds
قودس ــ AA
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەک کە لە ئێسرائیل ئەنجامدراوە، ٥٣ لەسەدای بەشداربووانی ڕاپرسییەکەدا، پاڵپشتی لەوە دەکەن کە کۆتایی بە ژیانی سیاسی سەرۆکوەزیران، بنیامین ناتانیاھو بھێندرێت.
ڕاپرسییەکە لەلایەن ڕۆژنامەی "مەعاریف"ی ئیسرائیلی ئەنجامدراوە کە تیایدا پرسیاری ئەوە کراوە "دوای زیاتر لە ١٨ ساڵ لە دەسەڵاتدا، ئایا ئێستا کاتی ئەوە نەھاتووە کە ژیانی سیاسی سەرۆکوەزیران بنیامین ناتانیاھۆ کۆتایی پێ بھێندرێت؟".
ڕاشیگەیاندووە، بنیامین ناتانیاھو تەمەن ٧٦ ساڵ ژیانی سیاسی وەک ئەندامی پەرلەمانی ئیسرائیل لە پارتی لیکۆد لە ساڵی ١٩٨٨ دەست پێ کردووە و بۆ سێ خولیش کراوەتە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل".
باسی لەوەش كردووە کە بنیامین ناتانیاھو لە خوولی یەکەمدا لە ساڵانی نێوان ١٩٩٦ و ١٩٩٩ وەک سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ھەڵبژێردراوە و لە خوولی دووەمیشدا لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ساڵی ٢٠٢١ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بووە و لە خوولی سێیەميشدا لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی گرتووەتە دەست کە تا ئێستا لەو پۆستەیە بەردەوامە.
ھەروەھا ڕۆژنامەکە ئەنجامی ڕاپرسییەکەی بڵاوکردووەتە و تیایدا دەرکەوتووە کە ٥٣ لەسەدای ئیسرائیلییەکان وای دەبینن کە ئێستا کاتی ئەوە ھاتوو، کۆتایی بە ژیانی سیاسی سەرۆکوەزیران، بنیامین ناتانیاھو بھێندرێت، چونکە زیانی زۆری بە ئیسرائیل گەیاندووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
