رێگه له هه‌وڵی كوده‌تایه‌كی نوێ گیرا له سوودان
ئه‌نجوومه‌نی كاتی سه‌ربازیی سوودان رایگه‌یاند كه رێگه‌یان له هه‌وڵێكی نوێ گرتووه بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا و ئه‌و كه‌سه‌شیان ده‌ستگیركردووه كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌وڵه‌ی كردووه.

Hartum
خه‌رتوم – AA
ئه‌نجوومه‌نی كاتی سه‌ربازیی سوودان رایگه‌یاند كه رێگه‌یان له هه‌وڵێكی نوێ گرتووه بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا و ئه‌و كه‌سه‌شیان ده‌ستگیركردووه كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌وڵه‌ی كردووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی كاتی سه‌ربازیی سوودان، جه‌نه‌ڕاڵ جه‌مال عومه‌ر له په‌یامێكدا كه له ته‌له‌ڤزیۆنی سوودان بڵاوكرایه‌وه رایگه‌یاند هه‌وڵێكی كوده‌تا شكستی پێهێندرا كه ژماره‌یه‌ك مفه‌وه‌ز و كه‌سانی خانه‌نشین له ناو رێكخستنی هه‌واڵگری و سوپاشی له‌گه‌ڵدا بوون.
جه‌مال عومه‌ر تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌وڵه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ حه‌وت مفه‌وه‌ز و ١٢ ئه‌فسه‌ر و چوار ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رز ده‌ستگیركراون.
ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ست له‌و هه‌وڵه نوێیه بۆ كوده‌تا به‌مه‌به‌ستی شكستهێنان بووه به رێككه‌وتننامه‌ی كۆتایی نێوانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی راگه‌یاندنی گۆڕانكاری و ئازادی كه ئۆپۆزسیۆنه له‌و وڵاته‌دا.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی كاتی سه‌ربازیی سوودان، شه‌مسه‌دین كه‌بباشی له مانگی رابردوو رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك سه‌باز و سیاسیی له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تاوه تێوه‌گلاون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن