رێوڕه‌سمی ته‌واوبوونی به‌شی ژێر ده‌ریای پڕۆژه‌ی ته‌وژمی توركی
- سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین: "ده‌مه‌وێت له ناخ و قوڵایی دڵه‌وه سوپاسی به‌ڕێز ئه‌ردۆغان بكه‌م، سوپاسی ده‌كه‌م بۆ نیشاندانی ئه‌و بوێری و ئیراده سیاسییه.".
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین: "ده‌مه‌وێت له ناخ و قوڵایی دڵه‌وه سوپاسی به‌ڕێز ئه‌ردۆغان بكه‌م، سوپاسی ده‌كه‌م بۆ نیشاندانی ئه‌و بوێری و ئیراده سیاسییه. له‌م كه‌شه‌دا كه ركابه‌رییه‌كان زیادیكردووه، ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی سیاسیی به‌م جۆره به‌هێز و بوێری نه‌بێت، ناتواندرێت پڕۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره جێبه‌جێ بكرێت".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، له ئیستانبوڵ به‌شدارییان له رێوڕه‌سمێكدا كرد كه به‌بۆنه‌ی ته‌واوبوونی ئه‌و به‌شه‌ی هێڵی ته‌وژمی توركی سازدرابوو كه ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ریا.
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، ئاماژەی بەوەکرد کە خوازیارن لەگەڵ تورکیادا بگەنە قەبارەی بازرگانی بە بڕی ١٠٠ ملیار دۆلار و گوتی، "ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ چین ده‌گه‌ینه قه‌باره‌ی 100 ملیار دۆلار، ئه‌ی بۆچی ئه‌م ژماره‌یه له‌گه‌ڵ توركیاش نه‌بێت؟ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ توركیاش قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان بگاته 100 ملیار دۆلار."
ناوبراو رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندییه‌كانی بواری وزه له‌نێوان رووسیا و توركیا ساڵانێكه به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رده‌وامه و گوتی، "له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌ردۆغان 13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پڕۆژه‌ی ته‌وژمی شینمان ده‌ستپێكرد. پڕۆژه‌كه ته‌نانه‌ت له سه‌ختترین كه‌شی وهرزهكانیشدا به‌سه‌ركه‌وتوویی كارده‌كەن. ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه بووه‌ته گه‌یه‌نه‌رێكی سه‌لامه‌تی گازی سرووشتیی رووسیا. پڕۆژه‌ی ته‌وژمی توركی، تورکیا دەکاتە ناوەندێکی گرنگی گازی سرووشتیی و رۆڵی ئەرێنی دەبێت لە پێگەی کۆماری تورکیادا".
سه‌رۆكی رووسیا سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد كه ئه‌ركیان به پڕۆژه‌كه‌وه كێشاوه و گوتی، "ده‌مه‌وێت له ناخ و قوڵایی دڵه‌وه سوپاسی به‌ڕێز ئه‌ردۆغان بكه‌م، سوپاسی ده‌كه‌م بۆ نیشاندانی ئه‌و بوێری و ئیراده سیاسییه. له‌م كه‌شه‌دا كه ركابه‌رییه‌كان زیادیكردووه، ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی سیاسیی به‌م جۆره به‌هێز و بوێری نه‌بێت، ناتواندرێت پڕۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره جێبه‌جێ بكرێت. دڵنیام ئه‌م پڕۆژه‌یه و پڕۆژه‌ی ئاككویو كه‌یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمه له توركیا، ده‌بنه هۆی فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و توركیا و دۆستایه‌تیی زیاتری نێوان گه‌له‌كانمان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن