راگه‌یه‌ندراوی كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌ردۆغان و تره‌مپ
- سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، تره‌مپ كۆشكی سپی رایگه‌یاند ''تره‌مپ سوپاسی ئه‌ردۆغان-ی كردووه بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی کە توركیا ده‌یدات بۆ به‌رگرتن له كاره‌ساتێكی مرۆیی''.

Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كۆشكی سپی رایگه‌یاند ''تره‌مپ سوپاسی ئه‌ردۆغان-ی كردووه بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی کە توركیا ده‌یدات بۆ به‌رگرتن له كاره‌ساتێكی مرۆیی''.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جود دیری راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه ئه‌نجامدا كه شه‌ممه سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامیاندا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''سه‌رۆك تره‌مپ نیگه‌رانیی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به توندوتیژی له پارێزگای ئیدلب له سووریا و سوپاسی ئه‌ردۆغان-ی كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی توركیا له‌باره‌ی به‌رگرتن له كاره‌ساتێكی مرۆیی''.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه دۆناڵد تره‌مپ خواستی خۆی خستووه‌ته‌ڕوو سه‌باره‌ت به كۆتایی هاتنی پشتیوانیی رووسیا بۆ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی بۆ جه‌نگی ناوخۆی سووریا و هاتووه ''تره‌مپ دووپاتیكرده‌وه ده‌ستوه‌ردانی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان له لیبیا ره‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات''.