Arbil
هەولێر - AA
بەھۆی زیادبوونی چالاکییە سەربازییەکان لە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، بە دەیان فڕۆکەی جەنگیی لە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان - عێڕاق دەبیندرێن.
ئەم پەرەسەندانانە لە کاتێکدایە کە ٢٨ی شوبات، چەند ھێرشێکی ھاوبەشی ئەمریکا و ئیسڕائیل بۆسەر ئێران ئەنجامدرا و تێیدا ڕابەری باڵای ئێران و دەیان سەرکردەی دیکەی سەربازیی بە ئامانجگیران و، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەم ھێرشە، ئێران بۆردوومانی بەشێکی زۆر لە بنکەکانی ئەمریکای لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کرد و لەم چوارچێوەیەشدا تا ئێستا نزیکەی ٥٠ ھێرش کە زیاتر لە سەد دڕۆن و چەندین مووشەکی لەخۆگرتووە، ئاراستەی ھەرێمی کوردستان کراوە.
ئەگەرچی لە ھێرشەکان بۆسەر ھەرێمی کوردستان زیاتر سەرنج خراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر، بەڵام بەشێک لە دڕۆنەکان کەوتوونەتە سەر ماڵی ھاووڵاتییانی مەدەنی وێرای زیانی ماددیی، هاوکات شەوی ڕابردووش لە ناحیەی کەسنەزان چوار کەسی مەدەنی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دڕۆنێک برینداربوون کە برینەکەیان سووکە.
بەشێکی زۆر لەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، (گرووپی سەرایا ئەولیا دەم) ئەنجامدانەکەی لە ئەستۆ گرتووە و تا ئێستاش ھێرشەکان بۆسەر ھەرێم درێژەی ھەیە.
