دیمەشق
لە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا بەفرێكی زور باری و هەر چەندە شەڕی ناوخۆ لە سوریا بەردەوامە، بەڵام ئەم جارە منداڵان شەرە بەفریان كرد.
بەفر لە ناوەندی دیمەشق بەرێژەی ١٥ سانتیمەتر باریوە و ئەم رێژەیە لە دەورووبەری شار گەیشتە ٤٠ سانتیمەتر.
لە پاركی شاڵان لە دیمەشق خێزانەكان لەگەڵ منداڵەكانیان و شەڕە بەفریان كرد و بووكە بەفرێنەیان درووستكرد و وێنەی یا دگاریان گرت.
یەكێك لە دانیشتوانانی دیمەشق بە ناوی ئەحمەد یویوف كە خۆی و خێزانەكەی سەردانی پاركی شالانی كردبوو بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو گوتی: "كەشوهەوای شەڕی ناوخۆ لە دیمەشق و سەرانسەری سوریا هەیە. ئێمە دەمانەوەی بە بارینی بەفر ئەو نەخۆشی و شەرە بۆ ماوەیەك لەبیر بكەن و هیوادارین ئاشتی و ئارامی لە وڵاتەكەمان جێگیر بێ."
